ئاب 27, 2022 10:24 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی ئۆزبەکستان بە هەواڵی کۆبوونەوەی نێوان ئەسەد و ئەردۆغان لەجڤینی سەمەرقەند

ئۆزبەکستان هەواڵی کۆبوونەوەی نێوان بەشار ئەسەد و ئەردۆغان لە لوتکەی شانگهای ڕەتکردەوە.

 پێشتر میدیاکان ڕایانگەیاندبوو کە بە ئەگەرێکی زۆرەوە بەشار ئەسەد و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە کۆبوونەوەی ڕێکخراوی شانگهای لە مانگی ئەیلولدا کۆدەبنەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی نۆڤۆستی، ڕێکخەری نیشتمانیی ئۆزبەکستان ڕایگەیاندووە کە پرسی ئامادەبوونی بەشار ئەسەدی سەرۆکی سووریا لە کۆبوونەوەی ڕێکخراوی هاوکاریی شەنگەهای لە سەمەرقەند لە ناو ئەم ڕێکخراوەدا تاوتوێ نەکراوە.

مەولود چاوشئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیاش ئەم هەواڵەی ڕەتکردەوە.

سەرپەیڤ