ئه‌یلوول 09, 2022 13:20 Asia/Tehran
  • نەریتی ئەسپەردەکردنی شاژنی بەریتانیا بڕی ٦ ملیار پاوەندی تێدەچێت

سەرچاوەیەکی هەواڵدەری رایگەیاند له کاتێکدا کە بەریتانیا به دەست قەیرانی ئابوورییەوه دەناڵێنێت، تێچووی نەریتی پرسەو ئەسپەردەکردنی شاژن لانیکەم 6 ملیار پاوەندی تێ دەچێت.

ئەلیزابێسی دووەم، شاژنی بەریتانیا ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە لە تەمەنی ٩٦ ساڵیدا ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

ئەگەری ئەنجامدرانی نەریتی پرسەی شاژنی بەریتانیا بە خەرجێکی قورسەوە لە کاتێکدایە کە خەرج و بەرجی ژیان لەم وڵاتەدا وایکردووە کە خەڵکی بەریتانیا بۆ بژاردنی پارەی کارەباو گازی ماڵەکانیان ناچارن لە تێچووی خۆراکیان بە ڕێژەی ٤٠٪ کەم کەنەوە.

دۆخی ناسەقامگیری ئابووری لە بەریتانیا بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی هەڵاوسانی ئابووریی ئەم وڵاتە بە شێوەیەکی بێ وێنە و بەهای دراڤی بەریتانی گەیشتووەتە نزمترین ئاستی لە ماوەی 37 ساڵی ڕابردوودا.

ئاژانسی ئەلجەزیرە لە توییتێکدا نووسیویەتی: ئەسپەردە کردنی «ئلیزابێتی دووھەم» و گواستنەوەی دەسەڵات بۆ چارڵز لانیکەم ٦ ملیار پاوەندی بۆ بەریتانیا تێدەچێت.

لەم توییتەدا هاتووە: لە کاتێکدا کە بەریتانیا بەدەست قەیرانی ئابوورییەوە دەناڵێنێت، میدیاکانی بەریتانیا و تەنانەت جیهان هیچ ڕەخنەیەک لە تێچووی ئەم نەریتە کۆنەپەرستانەیە ناگرن.

دوایین ئامارەکان وا دەردەخەن کە بەرزبوونەوەی لە کۆنترۆڵ دەرچووی خەرج و بەرجی ژیان و هەڵاوسانی ئابووری ، بەریتانییەکانی تووشی ھەڵدێری قەرزاری کردووە.

سەرپەیڤ