نیگەرانیی گۆتێرێش سەبارەت بە گۆڕانکاری لە سیاسەتە ئەتۆمییەکانی کۆریای باکوور
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i411158-نیگەرانیی_گۆتێرێش_سەبارەت_بە_گۆڕانکاری_لە_سیاسەتە_ئەتۆمییەکانی_کۆریای_باکوور
وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند: سکرتێری گشتیی ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش لەڕادەبەدەر نیگەرانە لە گۆڕانکاری لە سیاسەتە ئەتۆمییەکانی کۆریای باکوور.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 10, 2022 05:44 Asia/Tehran
  • نیگەرانیی گۆتێرێش سەبارەت بە گۆڕانکاری لە سیاسەتە ئەتۆمییەکانی کۆریای باکوور

وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند: سکرتێری گشتیی ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش لەڕادەبەدەر نیگەرانە لە گۆڕانکاری لە سیاسەتە ئەتۆمییەکانی کۆریای باکوور.

بەرەبەیانی هەینی بوو کە کیم جۆنگ ئون سەرۆکی کۆریای باکوور یاسایەکی واژۆ کرد کە کۆریای باکوور وەک دەوڵەتێکی ئەتۆمی ناساند.

هەروەها پەرلەمانی کۆریای باکوور ئەو یاسایەی پەسەند کرد کە بەپێی ئەو یاسایە ئەو وڵاتە وەک دەوڵەتێکی ئەتۆمی ناسێنراوە.

سەرۆکی کۆریای باکوور هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە پیۆنگ یانگ هەرگیز بە داماڵینی چەکی ئەتۆمی ڕازی نابێت.

یاسا نوێیەکە ڕێگە بە پەرلەمان دەدات هێرشی ئەتۆمی بۆ سەر دوژمنێک ئەنجام بدات ئەگەر هێرش بکرێتە سەر کۆریای باکوور.

کۆریای باکوور ئەمساڵ لانیکەم 18 خول تاقیکردنەوەی چەک و هەڵدانی مووشەکی بالستیکی ئەنجامداوە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ زیادبوونی جبەخانە ئەتۆمی و مووشەکییەکانی ئەو وڵاتە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ ستیڤان دوجاریک گوتیشی: کۆریای باکوور بەردەوامە لە پشتگوێ خستنی بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایش لەم ڕووەوە بە بەدواداچوونی بەرنامەی چەکی ئەتۆمی.