ئه‌یلوول 11, 2022 12:42 Asia/Tehran
  • شاژنی بریتانیا ١٩ی سپتەمبەر ئەسپەردەی خاک دەکرێت

کۆشکی باکینگھام ڕایگەیاندووە: نەریتی ئەسپەردەکردنی شاژن «ئلیزابێتی دووھەم» ڕۆژی دووشەممە ١٩ی سپتەمبەر لە «ڤێست مینیستەر ئیبی»ی شاریی لەندەن بەڕێوە دەچێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، وا باس دەکرێت کە نەریتی ئەسپەردەکردنی شاژن «ئلیزابێتی دووھەم» و گوێزرانەوەی دەستەڵات بۆ «چارڵز» لانیکەم ٦ ملیار پۆند بۆ بەریتانیا خەرج ھەڵدەگرێت.

له کاتێکدا کە بەریتانیا به دەست قەیرانی ئابوورییەوه دەناڵێنێت، کەچی میدیاکانی بەریتانیا و تەنانەت جیهان هیچ ڕەخنەیەک لە تێچووی ئەم نەریتە کۆنەپەرستانەیە ناگرن.

ڕۆژی پێنج شەممە ھەشتەمی سپتەمبەر کۆشکی باکینگھام ھەواڵی مردنی «ئلیزابێتی دووھەم»ی بڵاو کردەوە کە دوای پتر لە ٧٠ ساڵ دەستەڵاتی بە سەر بەریتانیادا لە تەمەنی ٩٦ ساڵی دا لە قەڵای «بالمۆراڵ»ی سکۆتلەند ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

گەورەترین کوڕی ناوبراو «چارڵزی سێھەم» بڕیارە بە فەرمی جێگای شاژنی دایکی بگرێتەوە.

ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە، «چارڵزی سێھەم» کوڕەگەورەی شاژنی بەریتانیا کە دوای مردنی  «ئلیزابێتی دووھەم» جێگای دایکی گرتووەتەوە، لەوانەیە دوایین پاشای بەریتانیاو وڵاتانی ھاوبەرژەوەند بێت.       

سەرپەیڤ