ئه‌یلوول 13, 2022 16:59 Asia/Tehran
  • نیۆزلەند لەژێر باندۆری حکومەتی پاشایەتیی بەریتانیا دێتە دەرەوە

سەرۆک وەزیرانی نیۆزلەند ڕایگەیاندووە، وڵاتەکەی لە سیستێمی پاشایەتییەوە بۆ سیستێمی کۆماری دەگۆڕدرێت.

نیۆزلەنا لەگەڵ وڵاتانی دیکەی کۆلۆنیای بەریتانیا لەوانە ئوسترالیا و کەنەدا ھەتا ئێستا بنەماڵەی شاهانەی بەریتانیا بە سەرۆکی ئەو وڵاتە دەزانن و تا ئێستاش وێنەی شاژنی ئینگلتەرا لەسەر دراڤی وردەو درسەی ئەم وڵاتە چاپ دەکرێت. بەڵام حکومەتی ئوسترالیا لە ئێستادا ڕایگەیاندووە کە دوای مردنی شاژن «ئێلیزابێت» چیتر وێنەکەی لەسەر دراڤەکان چاپ ناکرێت و لەمەودوا وێنەی کەسایەتییە ناودارەکانی ئوسترالیا لەسەر دراڤەکانی چاپ دەکرێت.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی تەسنیم، سەرۆکوەزیرانی نیۆزلەند «جاسیندا ئاردرێن» وتویەتی: ئەم وڵاتە پاشای ئینگلتەرا وەک سەرۆکی نیۆزلەند وەلا دەنێت و سەربەخۆ دەبێت.

سه‌رۆک وه‌زیرانی نیۆزله‌ند به‌ ئاماژه‌ به‌ سه‌ربه‌خۆیی وڵاتانی باشووری ئەقیانووسی هێمن رایگه‌یاند: من پێم وایه‌ له‌ ژیانی خۆم دا ئەمە دەبینم، به‌ڵام له‌ داهاتوویه‌کی نزیکدا ڕوونادات.

«ئاردرێن» وتیشی: حکومەتی ئوسترالیا تا ئێستا بە وردی باسی ئەم بابەتەی نەکردووە، چونکە تا ئێستا هەستم بە پێویستی نەکرد بوو، بەڵام لەئێستادا کاتی ئەوە هاتووە باسی ئەم گۆڕانکارییە گرنگە بکرێت.

دوای مردنی «ئیلیزابێتی دووھەم» لە زۆرێک لە وڵاتانی ھاوبەرژەوەند وەک بەشێک لە وڵاتانی کارائیب و باشووری ئەقیانووسی هێمن، ئوسترالیا و نیۆزلەند و کەنەدا ناڕەزایەتی دژە شاهانە دروست بووە و دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتانە خەریکی هەڵسەنگاندنی بە فەرمی ناسینی «شا چارڵیز سێھەم»ن وەک سەرۆکی دەوڵەت و یان جیابوونەوە لە بەریتانیا و ھەڵبژاردنی سیستێمی کۆماری.

سەرپەیڤ