ئه‌یلوول 14, 2022 07:33 Asia/Tehran
  • دەست پێ بوونی خولێکی نوێی پێکدادانەکانی نێوان یەریڤان و باکو

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی بەرگریی ئەرمینیا ڕایگەیاند، بە ھێرشی تۆپخانە و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئازەربایجان لە زۆرێک لە ناوچەکانی ئەو وڵاتە، خولێکی نوێی پێکدادان لە نێوان یەریڤان و باکو دەستی پێکردووە.

دوای شەڕی  ٤٤ ڕۆژەی قەرەباغ لە ساڵی ٢٠٢٠ و دامەزرانی ئاگربڕ، یەریڤان و باکو بەردەوام لایەنی بەرامبەر بە پێشێلکردنی بڕگەکانی ئەو ڕێککەوتنە تۆمەتبار دەکەن کە بە ناوبژیوانیی ڕووسیا لە نێوان هەردوو وڵات گرێ درا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێ شەممە، دوا شەپۆلی شەڕ لەسەر ناوچەی کێشە لەسەری قەرەباغ لە نێوان کۆماری ئازەربایجان و ئەرمینیا بە نێوەندگیریی ڕووسیاو لە سایە ئاگربڕێکی سستەک چەند کاتژمێرێک کەم بووبووەوە.

«دیمیتری پێسکۆڤ»، گوتەبێژی کرملین لەم بارەیەوە وتوویەتی: «ڤلادیمێر پوتین»ی سەرۆکی ڕووسیا هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی یارمەتی کەمکردنەوەی گرژییەکانی سەر سنووری نێوان ئەم دوو وڵاتە بدات و ئەم هەوڵانەش بەردەوام دەبن.

ئەمە لە کاتێکدایە یە کە، ڕۆژی سێشەممە، ئەنجومەنی ئاسایشتی ئەرمینیا بە فەرمی داوای یارمەتی لە ڕووسیاو "ڕێکخراوی پەیمانی ئاسایشی بەکۆمەڵ" و ئەنجومەنی ئاسایشتی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد بۆ چەسپاندنی بڕگەکانی پەیمانی دۆستایەتی لەنێوان دوو وڵات.

ھاوکات «ئانتۆنیۆ گۆتێریش» سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان نیگەرانی خۆی لە ململانێکانی ئەم دواییە لە سنووری نێوان کۆماری ئازەربایجان و ئەرمینیا دەربڕی و داوای کرد هەنگاوی خێرا بگیردرێتەبەر بۆ چارەسەرکردنی ئاڵۆزییەکانی نێوان هەردووک لا.

ھاوکات ھەر لە ھەمان رۆژی سێشەممە "جۆزێف بورێل"، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپاش، داوای لە ئەرمینیا و ئازەربایجان کرد پێش پەرەسەندنی گرژییەکان بگەڕێنەوە سەر پێگەکانیان و ڕەچاوی ئاگربڕەکە بکەن.

سەرپەیڤ