ئه‌یلوول 20, 2022 16:36 Asia/Tehran
  • پاشای نوێی بەریتانیا خۆ لە تەوقەکردن لەگەڵ پیاوێکی رەشپێست بوارد

پاشای نوێی بەریتانیا لە پرسەی ئەلیزابێتی دووھەم رەتیکردەوە تەوقە لەگەڵ پیاوێکی رەشپێست بکات.

«چارڵزی سیھەم» لە ھەل و مەرجێکدا بووەتە میراتگری تاج و تەخت، کە ناوی لەگەڵ چەندین ڕیسوایی ڕەوشت نزمی و ئاکاری و ڕەگەزپەرستی دا گرێ دراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئاژانسی فارس، ڕۆژی دووشەممە، لەو فیلمەدا کە لە «چارڵزی سێھەم"ی پاشای بەریتانیا لە نەریتی ئەسپەردەکردنی «ئێلیزابێتی دووھەم» بڵاوکرایەوە، پاشای بەریتانیا دوای تەوقەکردن لەگەڵ ئەو خەڵکەی کە لە دەرەوەی کۆشکی باکینگهام بۆ نەریتی ئەسپەردەکردنی شاژن کۆبوونەوە، لە کردەوەیەکی ڕەگەزپەرستانەدا خۆی لە تەوقەکردن لەگەڵ پیاوێکی ڕەشپێستی ئەفریقی بواردو پاش بە ھەند نەگرتنی لە سەر تەوقەکردنی لەگەڵ سپی پێستەکاندا بەردەوام بوو.

ئەو کردارە ڕەگەزپەرستانەیەی پاشای نوێی بەریتانیا کاردانەوەو باس و خواستیی زۆری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییە جۆربەجۆرەکاندا لێ کەوتووەتەوەو زۆر کەسی بە ڕەگەزپەرستێکی سەرسەخت وەسفیان کردووە.

دوای مردنی «ئەلیزابێتی دووھەم» لە تەمەنی ٩٦ ساڵیدا و پاش پترلە ٧٠ ساڵ فەرمانڕەوایی بەریتانیا ، لە ئێستادا «چارڵزی سێھیەم» بە فەرمی وەک پاشای بەریتانیا ناسێندراوە.

 

سەرپەیڤ