داوای ئازادکردنی دەمیرتاش و کاڤالا لە تورکیا لە لایەن لیژنەی وەزیرانی ئەنجومەنی ئەوروپا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i411614-داوای_ئازادکردنی_دەمیرتاش_و_کاڤالا_لە_تورکیا_لە_لایەن_لیژنەی_وەزیرانی_ئەنجومەنی_ئەوروپا
لیژنەی وەزیرانی ئەنجومەنی ئەوروپا داوای ئازادکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش ھاوسەرۆکی پێشووی ھەدەپە و عوسمان کاڤالا دەکات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 24, 2022 16:27 Asia/Tehran
  • داوای ئازادکردنی دەمیرتاش و کاڤالا لە تورکیا لە لایەن لیژنەی وەزیرانی ئەنجومەنی ئەوروپا

لیژنەی وەزیرانی ئەنجومەنی ئەوروپا داوای ئازادکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش ھاوسەرۆکی پێشووی ھەدەپە و عوسمان کاڤالا دەکات.

 

 

لیژنەی وەزیرانی ئەنجومەنی ئەوروپا لە راگەیەندراوێکدا داوای لە حکومەتی تورکیا کردووە، زەمینە بۆ ئازاد کردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش ھاوسەرۆکی پێشوی پارتی دیموکراتی گەلان (ھەدەپە) دەستەبەر بکات کە لە 4ی تشرینی دووەمی 2016ەوە لە زینداندایە.

لیژنەکە داواشی لە لێپرسراوانی تورکیا کردووە، تا 13ی تشرینی یەکەم زانیاری لە سەر دۆسیە و رەوشی بازرگان، عوسمان کاڤالا ئاشکرا بکەن، بە شێوەیەک ھەموو لێکەوتە نەرێنییەکانی تۆمەتی تاوانکاری، دژی داواکارەکە لاببەن و ئازادی بکەن.

لە کاردانەوە بەم داواکاریە ، رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا رایگەیاند بڕیارەکانی یەکیەتی ئەوروپا سەبارەت بە دەمیرتاش و کاڤالای بەلاوە گرنگ نیە .