تشرینی یه‌که‌م 20, 2022 18:05 Asia/Tehran
  • سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دەستی لەکار کێشایەوە

لیز تراس، سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا لەبەر کردەوەی لاوازی ئابووری و فشارەکانی ئەندامانی پارتەکەیەوە بە فەرمی دەست لەکارکێشانەوەی خۆی ڕاگەیاند.

بەپێی هەواڵی سکای نیوز، «لیز تراس» لە وتارێکدا رایگەیاند، بڕیاری دەست لەکارکێشانەوەی بۆ شای بەریتانیا راگەیاندووە بەڵام  تا ئەو کاتەی سەرکردایەتییەکی نوێ بۆ پارتی پارێزکاران هەڵدەبژێردرێت، ئەرکەکانی خۆی جێبەجێ دەکات.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد که‌ پارتی پارێزکاران له‌ ماوه‌ی یه‌ک حه‌وته‌دا سه‌رکرده‌ی نوێی خۆی هه‌ڵده‌بژێرێت. «لیز تراس» چوارەمین سەرۆکوەزیرانی بەریتانیایە کە لە شەش ساڵی ڕابردوودا بەهۆی ناکۆکی ناوخۆیی پارتەکانەوە دەست لەکاردەکێشێتەوە.

دەست لەکارکێشانەوەی ئەمڕۆی «لیز تراس»، لە کاتێکدایە کە ناوبراو لە کۆبوونەوە چەتوونەکەی ڕۆژی چوارشەممەی پەرلەمانی ئەم وڵاتە ڕووبەڕووی هێرشی توندی لایەنی ڕکابەر و داخوازیی دەست لەکارکێشانەوە ببووەوە و ئەویش وەڵامی دابووەوە کە: من جەنگاوەرم و کەسێک نیم بکشێمەوە.

جێگای ئاماژەیە ئەمڕۆ دوای ڕاگەیەندرانی دەست لەکارکێشانەوەی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، «کار ستارمەر»ی سەرۆکی پارتی کرێکارانیش  داوای کرد کە دەستبەجێ هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام بدرێت.

سەرپەیڤ