تشرینی دووه‌م 01, 2022 18:30 Asia/Tehran
  • ڕاگەیاندنی سێ قۆڵیی ڕووسیاو ئازەربایجان و ئەرمینیا سەبارەت بە نەگۆڕ بوونی سنوورەکان

لە بەیاننامەی سێ قۆڵیی ڕووسیا، کۆماری ئازەربایجان و ئەرمینیا، لایەنەکان وێڕای بە فەرمی ناسینی سەروەریی یەکتر، لەسەر یەکپارچەیی خاک و پێشێل نەکردنی سنوورەکان ڕێککەوتن.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئانادۆلۆ، «ڤلادیمێر پوتین»ی سەرۆکی ڕووسیا، «ئیلهام عەلییەف» سەرۆک کۆماری ئازەربایجان و «نیکۆڵ پاشینیان» سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا، دوای کۆبوونەوەی سێ قۆڵیی شەوی سێ شەممە لە شاری سوچی، ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاو کردەوە.

بەگوێرەی ئەم بەیاننامەیەی کە لە ماڵپەڕی کۆشکی کرێملین بڵاوکراوەتەوە، ئازەربایجان و ئەرمینیا ڕێککەوتوون لەسەر خۆبواردن لەبەکارھێنانی هێز و چارەسەرکردنی کێشەکان لە ڕێگای دانپێدانانی سەروەری و یەکپارچەیی خاک و پێشێل نەکردنی سنوورەکان.

لەم بەیاننامەیەدا لایەنەکان جەختیان لە پابەندبوونیان بەهەموو ڕێککەوتنەکان کردووەتەوە بە ئامانجی ئاساییکردنەوەی هەمەلایەنەی پەیوەندییەکانی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا و دەستەبەرکردنی ئاشتی و سەقامگیری و ئاسایشت و گەشەسەندنی ئابووریی پاوەجێی قەفقازی باشووری.

لەم بەیاننامەیەدا، بە جەختکردنەوە لەسەر ڕۆڵی بەرچاوی هێزەکانی ئاشتی پارێزی ڕووسیا لە مەڕ دابین کردنی ئاسایشتی ناوچەکەو هەوڵدان بۆ سەقامگیرکردنی دۆخی ناوچەکە، ئاماژە بەوەش کراوە کە، لایەنەکان لە سەر پەنا نەبردن بۆ هێز یان هەڕەشە نەکردن بۆ بەکارهێنانی و چارەسەرکردنی کێشەکان بەس لەسەر بنەمای بە فەرمی ناسینی سەروەری، یەکپارچەیی خاک و پێشێل نەکردنی سنوورەکان، بەپێی جاڕنامەی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان و بەیاننامەی ١٩٩١ی ئەلماتی ڕێککەوتوون.

سەرپەیڤ