پەرلەمانی کۆماری ئازەربایجان کردنەوەی باڵوێزخانە لە تەلەبیبی پەسەند کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i413045-پەرلەمانی_کۆماری_ئازەربایجان_کردنەوەی_باڵوێزخانە_لە_تەلەبیبی_پەسەند_کرد
پەرلەمانی باکۆ ڕۆژی هەینی لە ھەنگاوێکی دژەمرۆڤی و دژبە ئارمانجەکانی فەلەستین پلانی کردنەوەی باڵوێزخانە لە تەلەبیبی پەسەند کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 19, 2022 00:04 Asia/Tehran
  • پەرلەمانی کۆماری ئازەربایجان کردنەوەی باڵوێزخانە لە تەلەبیبی پەسەند کرد

پەرلەمانی باکۆ ڕۆژی هەینی لە ھەنگاوێکی دژەمرۆڤی و دژبە ئارمانجەکانی فەلەستین پلانی کردنەوەی باڵوێزخانە لە تەلەبیبی پەسەند کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، بڕیارە ئەم باڵوێزخانەیە لە تەلەبیب واتە ھەر ئەو شوێنەی کە لە ئێستادا باکۆ سەنتەرێکی گەشتکاری و نووسینگەیەکی بازرگانیی تیادا دامەزراندووە، بکرێتەوە.

ئەم کارە دژە ئیسلامییەی پەرلەمانی کۆماری ئازەربایجان لە کاتێکدایە کە هێشتا گەلی موسڵمانی کۆماری ئازەربایجان دژی هەر جۆرە هاوکارییەکی نێوان باکۆ و تەلەبیبن.

کۆماری ئازەربایجان لە ماوەی سێ دەیەی ڕابردوودا پەیوەندیی دیپلۆماسیی لەگەڵ ڕژێمی منداڵکوژی زایۆنی دا هەبووە و زۆربەی چەک و کەرەستەی سەربازیی خۆی لەم ڕژێمە دەکڕێت.

چەند ڕۆژ لەمەوبەر «ئیلهام عەلییەف» سەرۆک کۆماری ئازەربایجان ڕەزامەند بوو بە ڕێککەوتنی دامەزراندنی پەیوەندیی فڕۆکەوانی لە نێوان باکۆ و ڕژێمی کاتیی زایۆنی .