کانونی یه‌که‌م 31, 2022 22:47 Asia/Tehran
  • ھەڕەشەی ترەمپ لە کۆماریخوازانی ئەمریکا

ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی وای بڵاو کردەوە، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا هەڕەشەی ئەوەی کردووە، ئەگەر کۆمارییەکان پشتیوانیی نەکەن، لایەنێکی سێیەم پێکدەهێنێت.

بڵاوکراوەی ئەمریکیی هافینگتۆن پۆست لە ڕاپۆرتێکدا نووسیویەتی: دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا هەڕەشەی کردووە کە ئەگەر کۆمارییەکان پشتگیری لە کاندیدبوونی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی لە ساڵی ٢٠٢٤دا نەکەن، هەڵمەتی پێکھێنانی پارتێکی سێھەم دەست پێ دەکات.

ئەمە لە کاتێکدایە کە پێشتر لیژنەی هەڵبژێردراوی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بۆ لێکۆڵینەوە لە ئاژاوەگێڕییەکانی ٦ی ژانویەی ٢٠٢١، لە ڕاپۆرتی کۆتاییدا، ترەمپی تۆمەتبار کردبوو بەوەی کە بە پیلانێکی چەند ڕەھەندییەوە تێوە گلاوەو داوای لە کۆنگرێس کرد ڕێگری لە کاندیدبوونی بکات لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەم وڵاتە لە ساڵی ٢٠٢٤دا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئەم لیژنەیە، لە نێوان کاتی هەڵبژاردنەکانی نۆڤەمبەری ٢٠٢٠ و ئاژاوەگێڕییەکانی ٦ی ژانویەی ٢٠٢١، دۆناڵد ترەمپ و دەست و پێوەندەکانی لانیکەم ٢٠٠ کردەوەی ئاشکرایان ئەنجامداوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنی ویلایەتەکان.

دوای ڕاگەیاندرانی ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا لە ساڵی 2020، ترامپ لایەنگرانی توندڕەوی خۆی بۆ هێرشکردنە سەر بینای کۆنگرێس هان دا و لە ئەنجامی ئەو ئاژاوە سیاسییەشدا چەند کەسێک کوژران.

سەرپەیڤ