بەردەوامیی ھەڵوێستی دەستوەردەرانەی بەریتانیا لە شەڕی ئۆکرانیا
کانونی دوھەم 14, 2023 23:15 Asia/Tehran
سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دوابەدوای سیاسەتەکانی دەستوەردەرانەی ئەم وڵاتە لە شەڕی ئۆکرانیا، بە بیانووی ئەم شەڕە ناردنی تانکی بۆ ئەم وڵاتە ڕاگەیاند.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، «ڕیشی سۆناک»، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ڕۆژی شەممە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ «ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی» سەرۆکی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، بەریتانیا بە بیانووی شەڕی ئۆکرانیا تانکی «چالنجەر دوو» بۆ ئەم وڵاتە دەنێرێت.
شەڕی ئۆکرانیا بە هەموو دەرئەنجامە سیاسی و سەربازی و ئابووری و کۆمەڵایەتی و تەنانەت کولتوورییە بەرفراوانەکانیەوە لە مانگی ١١ی خۆیدایە و تا ئێستاش وڵاتانی ڕۆژئاوا چەک بۆ ئۆکرانیا دەنێرن.
ڕووسیا گەلێک جار ڕایگەیاندووە، ناردنی چەکی ڕۆژئاوا بۆ ئۆکرانیا، تەنیا دەبێتە هۆی درێژبوونەوەی ململانێکانی ئەم وڵاتە و دەرئەنجامە پێشبینی نەکراوەکانی.