کانونی دوھەم 24, 2023 21:42 Asia/Tehran
  • گردبوونەوەی ناڕازیانەی نانەواکان لە پاریس

سەدان نانەوا بە لەبەر کردنی بەرەڵبێن و بەدەستەوەگرتنی نانی باگێت لەشەقامەکانی پاریس خۆپیشاندانیان کرد هەتا وشداری بدەن لەوەی کە بەرهەمهێنەرانی نانە دڵخوازەکەی فەڕانسییەکان ڕووبەڕووی مەترسیی بەرزبوونەوەی تێچووی کارەبا و ماددەی خاون.

نانەواکان لە پاریسی پێتەختی فەڕانسا بە هەڵگرتنی نانی باگێت ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بە تێچووی وزە.

نانەواکان لە فەڕه نسا خۆپیشاندانیان بەڕێوەبردوخوازیاری دیاری کردنی ئاستی نرخی وزە بوون. نزیک بە هەزارکەس لە مەیدانی «گەل»ی پاریس بەرەو بینای وەزاڕەتی ئابووریی ڕێپیوانیان کرد.

لەم گردبوونەوەیەدا «ژان لاسال» و «نیکولاس دوپونت- ئایگنان» کە بەربژاری هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتیی ساڵی ٢٠٢٢ بوون بەشداریان کرد. سەرباری نانی باگێتی نەریتیی فەڕانسی وئاڵای فەره نسا، خۆپێشاندەران درۆشمی « نانەواکان لە مەترسی دان» یان هەلدا وخوازیاری زورتربوونی ئاستی پیدانی وزە بوون.

نانەوا ناڕزاییەکان دەڵێن کە بەردەوام کاژێرە درێژخایەنەکانی ئیش و کار ، کەم خەون وکاری جەستەیی تاقەت پڕۆکێن بەس لە بەر ئەوینیان بەرامبەر بەو کارە قەبووڵ کردووە ، کەچی ئێستاکە واهەست دەکەن ناچارن بێنە ناو شەقامەکانەوە.

سەرپەیڤ