کانونی دوھەم 26, 2023 04:53 Asia/Tehran
  • باڵوێزی بەریتانیا گەڕایەوە بۆ ئێران

«سیمۆن شێرکلیف» باڵوێزی بەریتانیا لە ئێران لە توییتێکدا گەڕانەوەی خۆی بۆ ئێران ڕاگەیاند.

دوای لەسێدارەدانی «عەلیرەزا ئەکبەری» هاوڵاتیی بەریتانی – ئێرانی بە تۆمەتی سیخوڕی، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لە توییتێکدا ڕایگەیاند کە «سیمۆن شێرکلیف» بەشێوەیەکی کاتی باڵوێزی لەندەنی لە تاران بانگ کردووەتەوە.

«جەیمس کلورلی» بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی توییتەر باسی کاردانەوەی لەندەنی کرد بەرامبەر بە جێبەجێکرانی سزاکەی «ئەکبەری»ونووسی: ئێمە بایکۆتمان بەسەر داواکاری گشتیی ئێراندا سەپاند، ، کارداری ئێرانمان بانگ کردو بۆ ماوەیەکی کاتیش باڵوێزی بەریتانیا لە ئێرانمان بۆ ڕاوێژ گەڕاندەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئێران پرێس، «سیمۆن شێرکلیف» باڵوێزی بەریتانیا لە ئێران لە توییتێکدا نووسی: تازە گەڕامەوە بۆ ئێران. ئەو دروشمانەی کە بەردەوام لەسەر دیوارەکانمان دەردەکەون، ڕاستییەکان ناگۆڕن و بە پێی ئەزموونی من زۆربەی ئێرانییەکان بەرامبەر بە یەکتر و ھەروەھا بیانییەکانیش میهرەبانن و ڕێزیان لێدەگرن.

سەرپەیڤ