بەهۆی تەقینەوەی مزگەوتی پیشاوەری پاکستان دەیان کەس کوژران
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i414725-بەهۆی_تەقینەوەی_مزگەوتی_پیشاوەری_پاکستان_دەیان_کەس_کوژران
ژمارەی قوربانیانی تەقینەوەکەی مزگەوتی پیشاوەری پاکستان گەییشتە ٥٦ کەس.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 30, 2023 14:48 Asia/Tehran
  • بەهۆی تەقینەوەی مزگەوتی پیشاوەری پاکستان دەیان کەس کوژران

ژمارەی قوربانیانی تەقینەوەکەی مزگەوتی پیشاوەری پاکستان گەییشتە ٥٦ کەس.

کەناڵی جەزیرە بە گێڕانەوە لە سەرچاوە ئەمنییەکانی پاکستان وای بڵاو کردەوە کە، بەهۆی تەقینەوەیەک لە نیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە لە مزگەوتێکی شاری پیشاوەرلە باکووری ڕۆژئاوای ئەم وڵاتە، لانیکەم ٥٦ کەس گیانیان لەدەستدا و دەیان کەسی دیکەش برینداربوون.

بەگوێرەی سەرچاوە پزیشکی و ئەمنییەکان، بەهۆی قوڵ بوونی برینی زۆرێک لە بریندارەکان، ئەگەری زیادبوونی ژمارەی قوربانیان لە ئارادایە.

بەپێی ئامارەکان لە ساڵی ٢٠٢٢دا زیاتر لە ٥٠٠ هێرشی تیرۆریستی لە پاکستان تۆمارکراوە. «تەحریکی تالیبان»ی پاکستان بەرپرسیارێتیی زۆربەی ئەو هێرشانەی لە ئەستۆ گرتووە.

ئەم گرووپە لەم دواییانەدا دوای شکستی دانوستان لەگەڵ ئیسلام ئاباد کۆتایی هاتنی ئاگربەستی ڕاگەیاند. ناوچەکانی باکور بە تایبەت «خەیبەر پەختونخوا» و «بەلوچستان» لە باشوور لە چەند مانگی ڕابردوودا زۆرترین ململانێ و هێرشی تیرۆریستیی بەخۆیەوە بینیوە.