شوبات 04, 2023 19:36 Asia/Tehran
  • ڕووسیا یەکەم سیستەمی موشەکیی پێشکەوتەی خەڵاتی ڕۆژئاوا بۆ ئۆکرانیای لە نێوبرد

سوپای ڕووسیا لە ناوچەی دۆنێتسک ،یەکەم سیستەمی مووشەکیی پێشکەوتەی زەوی بۆ ئاسمانی چێکراوی نەرویژی لەنێو برد کە پێشتر لەلایەن ڕۆژئاواوە ڕادەستی ئۆکرانیا کرابوو.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا ڕۆژی شەممە، وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە موشەکێکی تاکتیکیی «توچکا- یو» لەگەڵ  سیستەمێکی موشەکیی بەرگری ئاسمانی ناسراو بە (ناسامس) کە لە نەرویژ چێکراوە، لەلایەن سوپای ڕووسیا لە نزیک شاری «کراسنۆئارمیسک» لە ناوچەی  دۆنێتسک، تێکشکێنراون.

وەزارەتی بەرگریی ڕوسیا ئاماژەی بەوەش داوە کە هێزە تاکتیکییەکانی ئاسمانەوانیی و موشەکی و تۆپخانەی هێزە چەکدارەکانی ڕوسیا هەروەها ٨٦ یەکەی تۆپخانەی هێزە چەکدارەکانی ئۆکرانیایان لە پوچەڵ کردووەتەوە.

بەگوێرەی ئەم بەیاننامەیە، سێ کۆگای تەقەمەنیی سەربازیی ئۆکرانیا لە نزیک «کوزاتسکێ»، «میکۆلایڤکا» و «میخائیلیڤکا»ش لەلایەن سوپای ڕووسیا کراونەتە ئامانج.

بە تێپەڕینی یانزە مانگ بەسەر شەڕی ئۆکرانیا ، وڵاتانی ڕۆژئاوا بەردەوامن لە ناردنی چەک وچۆڵ بۆ ئۆکرانیا. ڕوسیا گەلێک جار ڕایگەیاندووە، ناردنی چەکی ڕۆژئاوا بۆ ئۆکرانیا تەنیا ململانێی ئەم وڵاتە درێژدەکاتەوە و لێکەوتەی پێشبینی نەکراوی دەبێت.

سەرپەیڤ