شوبات 05, 2023 10:53 Asia/Tehran
  • پەرویز موشەڕڕەف ماڵئاوایی لە ژیان کرد

میدیاکانی پاکستان ڕایانگەیاند کە ژەنەڕاڵ «پەرویز موشەڕڕەف» دەستەڵاتداری سەربازیی پێشووی ئەم وڵاتە، لە تەمەنی ٧٩ ساڵیدا دوای نەخۆشییەکی درێژخایەن ماڵ ئاوایی لەژیان کرد.

 «پەرویز موشەڕڕەف» لە دایکبووی ١١ی ئوتی ١٩٤٣ ، دوازدەهەمین سەرۆکی پاکستان بوو. هەروەها سەرۆکی ئەرکانی سوپای پاکستان و چوارەم ژەنەراڵی پاکستانی بوو کە دوای کودەتاکە بۆ ماوەی ٩ ساڵ فەرمانڕەوایی وڵاتەکەی کرد. موشەڕڕەف لە ١٢ی ئۆکتۆبەری ساڵی ١٩٩٩ بە دوورخستنەوەی «نەواز شەریف» سەرۆک وەزیرانی هەڵبژێردراو، هاتە سەر دەسەڵات و بەم شێوەیەش باڵاترین پۆستی جێبەجێکاری وڵاتەکەی گرتە دەست. دوای ئەوەش دوای ڕیفراندۆمێک کە لە ٢٠ی ژوئەنی ٢٠٠١ ئەنجامدرا، خۆی وەک سەرۆکی پاکستان ڕاگەیاند. دواجار لە وتارێکی تەلەفزیۆنیدا لە ١٨ی ئوتی ٢٠٠٨ دەست لەکارکێشانەوەی خۆی لە پۆستی سەرۆک کۆمار ڕاگەیاند، ئەمەش دوای هەڕەشەی کۆتلە ئۆپۆزسیۆنەکانی پەرلەمانی پاکستان بۆ لێپێچینەوە و دوورخستنەوەی لە پۆستی سەرۆکایەتی پاکستان.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەممەی ئیرنا، بە گێڕانەوە لە سەرچاوە هەواڵییەکانی پاکستان، ژەنەڕاڵ «پەرویز موشەڕڕەف» دوای نەخۆشییەکی درێژخایەنی چارەسەرنەکراو لە نەخۆشخانەیەکی شاری دوبەی پایتەختی ئیمارات خەوێندراو دواجار ئەمڕۆ یەکشەممە گیانی لەدەستدا.

لە چەند مانگی ڕابردوودا بنەماڵەی دەستەڵاتداری سەربازیی پێشووی پاکستان ڕایانگەیاندبوو کە بارودۆخی ژەنەڕاڵ «موشەڕەف» ناجێگیرە و تووشی نەخۆشییەکی دەگمەنی (ئەمیلۆیدۆزی) بووە.

دەستەڵاتداری سەربازیی پێشووی پاکستان لە ١٨ی مارسی ٢٠١٦ بە بڕیاری دادگای باڵاو بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی پاکستانی بەرەو دوبەی بەجێهێشت و ئیدی قەت  نەگەڕایەوە بۆ ئەم وڵاتە.

سەرپەیڤ