شوبات 10, 2023 23:33 Asia/Tehran
  • ناردرانی هاوکاریی مرۆڤیی لە کازاخستانەوە بۆ سووریا

سەرۆک کۆماری کازاخستان حکومەتی وڵاتەکەی ڕاسپارد لەمەڕ پێشکەش کردنی هاوکاریی مرۆڤی بۆ جەماوەری لێقەوماوی سووریا.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، سەرۆک کۆماری کازاخستان «قاسم ژامێرت تاکایێڤ» فەرمانی بە حکومەتی ئەم وڵاتە کردووە کە لە ڕێگەی ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامییەوە یارمەتیی مرۆڤی بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی سووریا ڕەوانە بکات.

بوومەلەرزە ٧.٨ ڕیختەرییەکەی سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە شەشەمی فڤریە زیانێکی زۆری لە پێنج پارێزگای سووریا بەجێ ھێشت و لە ئەنجام دا  زیاتر لە سێ هەزار کەس گیانیان لە دەست دا.

سەرباری تێپەڕبوونی چەند ڕۆژێک بەسەر ئەو بوومەلەرزە 7.8 ڕیختەرییەکەی ناوچەکانی باشووری تورکیا و باکوری سوریا، هێشتا ژمارەی قوربانیانی ئەم ڕووداوە دڵتەزێنە لە زیادبووندایە.

لە بارەی ژمارەو ڕێژەی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی سوریا ھەواڵی دژبەیەک بڵاو دەبێتەوە، ھۆیەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە حکومەتی سووریا دەستی بە ھێندێک لە ناوچەکانی ژێر ڕکێفی نەیاران و داگیرکەرانی وڵاتەکەی ناگات. بەڵام لەگەڵ ئەمەش دا بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان لە سەرتاسەری وڵاتدا زیاتر لە سێ هەزار کەس گیانیان لەدەست داوە و زیاتر لە شەش هەزار کەسیش برینداربوونە.

سەرپەیڤ