شوبات 10, 2023 23:52 Asia/Tehran
  • وەزیرانی دەرەوەی تایلەند و هەنگاریا پیرۆزبایی ساڵیادی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامییان کرد

وەزیرانی دەرەوەی تایلەند و هەنگاریا لە پەیامگەلێگی جیاجیادا پیرۆزبایی ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامییان لە نەتەوەی ئێران کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی فەرمانگەی گشتیی ڕاگەیاندن و کاروباری وتەبێژیی وەزارەتی دەرەوە،«یەدان پریمۆدوینای» جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی شانشینی تایلەند پەیامێکی ئاراستەی «حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان» وەزیری دەرەوەی ئێران کردو تیای دا هاتنی ڕۆژی نەتەوەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران و ٤٤هەمین ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی پیرۆز کرد.

وەزیری دەرەوەی تایلەند جەختی لە خواستی حکومەتەکەی کردەوە بۆ هێزمەند کردنی پەیوەندییە نزیک و گەرم و گوڕەکانی ئێستا و پەرەپێدانی هاوکاری لە هەموو بوارەکانی جێی سەرنجی ھەردووک لا کردەوە لە ئاراستەی بەرژەوەندیی هاوبەش و بەختەوەریی هەردووک وڵاتەکە.

هەروەها وەزیری دەرەوەو بازرگانیی هەنگاریا «پیتەر سیارتۆ»ش پەیامێکی ڕەوانەکردو پیرۆزبایی چل و چوارەمین ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شکۆمەندانەی شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانی کرد

و وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵیی خۆی بە بەهێزبوونی هاوکاریی زانستی و ڕۆشنبیری و پەروەردەیی نێوان هەردوو نەتەوەکە لە ساڵی ڕابردوودا لە ڕێگەی دامەزراندنی کۆمیسیۆنێکی هاوبەشی ئابووری، جەختی لە بەردەوامیی هاوکاریی کاریگەر لە نێوان هەردوو وڵات کردەوە.

سبەینێ شەممە ٢٢ی ڕێبەندانی ساڵی ١٤٠١، ڕێککەوت لەگەڵ ١١ی فڤریەی ٢٠٢٣، چل و چوارەمین ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانە.

شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە ١١ی فڤریەی ١٩٧٩ (٢٢ ڕێبەندانی ١٣٥٧) بە ڕابەرایەتیی حەزرەتی ئیمام خومەینی (رە) دامەزرێنەری گەورەی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەرکەوت.

سەرپەیڤ