شوبات 19, 2023 17:18 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندان دژی ڕەگەزپەرستی و ڕژێمی زایونی لە ئینگلتەرا

سەدان کەس لە نەیارانی ڕەگەزپەرستی و دژبەرانی ڕژێمی زایونی لە ناوچە جیاجیاکانی ئینگلتەرا گردبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی ئیرنا، بەشداربووانی گردبوونەوەکە کە ڕۆژی شەممە لە شاری لیڤەرپوول بەڕێوە چوو، دروشمی دژ بە فاشیزم، ڕەگەزپەرستی و پشتیوانی لە پەنابەرانیان ھەڵدا.

«جێرمی کۆربین»، سەرۆکی پێشووی پارتی کرێکارانی بەریتانیا کە بەشداریی گردبوونەوەکەی کردبوو، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: ڕێگە نادەین ڕاستڕەوی توندڕەو دابەشمان بکەن. ئێمە بزوتنەوەیەکی بەربڵاوین کە باوەڕمان بە جیهانێکی دوور لە شەڕە.

ئەم خۆپیشاندانە دوای ئەوە بوو کە گروپی توندڕەوی ئەڵتەرناتیڤ حەوتەی ڕابردوو خۆپیشاندانی ناڕەزایی دژی ئەو پەناخوازانە ئەنجامدا کە لەلایەن فەرمانگەی ناوخۆی بەریتانیاوە لە هۆتێلێک کە دەکەوێتە شاری لیڤەرپوول جێگیرکرابوون و لە میانەی ناڕەزایەتییەکانیش دا بتڵێکی ئاگرینیان بەرەو بینای ھوتێلەکە فڕێ داو لە ئەنجام دا ترۆمبیلێکی پۆلیس و کەرەستەو ئامێرەکانیان گڕ تێ بەر دا.

هاوکات سەدان خوێندکاری ئینگلیزی و غەیرە ئینگلیزی لەبەردەم زانکۆی«یوسی ئێڵ_ UCLA» هاواری دادپەروەری و نەمان بۆ ئیسرائیلیان بەرز کردەوە.

سەرپەیڤ