ئادار 22, 2023 19:12 Asia/Tehran
  • پۆلیسی ئەمریکا گەنجێکی ڕەش پێستی دیکەی کوشت

پیاوێکی ڕەش پێست لەئاکامی لێدانی لەلایەن چەند پۆلیسی ئەمریکیەوە گیانی لەدەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فەرەنسا وێنەی کامێرا داخراوەکان کە ڕۆژی ڕابردوو بڵاو کرانەوە بەدیاری دەخەن کە "ئیرۆ ئوتینۆ"ی کۆچەری بیست و هەشت ساڵی بەڕەگەز کینیایی لەدوای تێپەڕاندنی خولێک نەخۆشیی دەروونی لە ڕۆژی شەشی مارس دا لەلایەن پۆلیس و فەرمانبەرانی نەخۆشخانەیەک لە شاری هینریکۆی ڤیریجینیا کوژرا.

کەسی کوژراو لەئاکامی لێدان و زەبروێکەوتن لەلایەن دەکەس لە پۆلیسەکانی ئەو وڵاتەوە بەشێوازێکی توندو تیژ کوژراوە.

«ئوتینۆ» کە ژەنیارو هونەرمەند بووە لەتەمەنی چوارساڵی دا لە کینیاوە کۆچی کردووەتە وڵاتە یەکگرتوەکان و بۆماوەی بیست و چوار ساڵ لەو وڵاتە ژیاوەو خوێندوویەتی.

بەپێی ئاماری ئەم دواییانەی گروپی تۆماری توندو تیژیی لەو وڵاتە، لەساڵی دووهەزارو بیست و دوودا هەزارو سەدو حەفتاو شەش کەس لەلایەن پۆلیسی ئەمریکاوە کوژراون.

 

سەرپەیڤ