پیداگری سەرۆک کۆماری عێراق لە سەر پەرەی هاوکارییە دوولایەنەکان لەگەڵ ئێران
سەرۆک کۆماری عێراق لە دیداریدا لەگەڵ باڵوێزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەغداخوازیاری قوڵبوونی هاوکارییە هاوبەشەکانی دوو وڵات بۆ بەربەرەکانێ لەگەڵ تەنگژە و ناکۆکییە ناوچەییەکان بوو.
" عەبدولەتیف جەماڵ ڕەشید" سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ لە کۆشکی سەلامی بەغدا میوانداری " محەممەد کازم ئال سادق" باڵوێزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق بوو.
لەم دیدارەدا، سەرۆک کۆماری عێراق لەسەر گرینگایەتی گەشەی هاوکاریە هاوبەشەکانی نێوان بەغدا وتاران لە بوارە جۆربەجۆرەکان پیداگرت وخوازیاری هاوکاری زۆرتر لەنێوان دوو وڵات لە بەربەرەکانێ لەگەڵ کێشە وئاستەنگەکانی ناوچەیی ونێودەوڵەتی بوو.
لە بەرامبەردا ، باڵوێزی کۆماری ئیسلامی ئێران یش بە دەربڕینی هۆگری تاران بە پەرەی پێوەندیەکان لە بەغدا جەختی لەسەر بەردەوامکرانی هاوکاریەکان وڕاوێژکاری دوولایەنە لە بابەتەکان و پرسە هاوبەشەکان کرد .