May 12, 2025 16:02 Asia/Tehran
  • پەکەکە هەڵوەشانەوەی خۆی ڕاگەیاند / پرسیارەکان لە بارەی لقەکانی سەربە پەکەکە

پارتی کریکارانی کوردستانی تورکیا پەکەکە یەمڕۆ هەڵوەشانەوەی خۆی ڕاگەیاند وکۆتایی دا بە چالاکی چەکدارانەی خۆی.

پەکەکە دوای دوازدەهەمین کۆنگرەی خۆی کەلە پێنجەم هەتا حەوتەمی مانگی مای لە دوو شوێن لە هەرێمی کوردستانی عێراق بەڕێوە چووبوو ئەمڕۆ لە بەیاننامەیەکی  فەرمیدا  ڕایگەیاند فەرمانبەریەتیە مێژووییەکەی کۆتایی پێهاتووە کەوایە هەڵوەشانی خۆی ودانانی چەک وڕاگرتنی تێکەڵچوونە چەکداریەکان لەگەڵ تورکیا ڕادەگەینێت. 

پەکەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کۆنگرەی ئێمە  سەرەڕای  دۆخی دژواری دڕێژەی تێکەڵچوونەکان، بەردەومبوونی  پەلامارە ئاسمانی وزەوینیەکانی تورکیا ، گەمارۆی  بنکەکانی  و درێژەی بایکوتەکانی   پارتی  لە دژێ هقزەکانی ئێمە  بەشێوەیەکی  ئەمن و بە بەشداری  232 نوێنەر بەڕێوە چوو  ، وئەمڕۆ ڕادەگەینین کە لە ئەمڕۆوە چالاکیی ئەنجامدراو لەژێر ناوی پەکەکە کۆتایی پێهاتووە. لە دوازدەهەمین کۆنگرەی پەکەکە بڕیار گەلێک لەمەڕ هەڵوەشانی داڕشتی ڕیکخراوەیی پەکەکە کۆتای دان بە ڕەوشی بەرنگاربوونەوەی چەکدارانە  درا و  بەم چەشنە چالاکیە ئەنجام دراوەکان لە ژێر ناوی پەکەکە ، لەئەمڕۆوە ئیتر کۆتایی پێهاتووە.

هەرچەند میدیا هەواڵیەکان وچاودێران هەڵوەشانی پەکەکە وکۆتایی شەڕی چەکدارانەی ئەم گروپە بە دەرفەتێکی بێ وێنە بۆ کۆتایی دان بە دەیان ساڵ توند وتیژی لە باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا و دەستپێکرانی وەرزێکی تازە لە پێوەندی حکومەتی ئانکارا لەگەڵ کوردەکان لێکداوەتەوە ، بەم حاڵە ئەم پرسیارە ئێستاکە هاتووتە ئاراوە کە چە چارەنوسێک چاوەڕوانی لقەکانی سەربە پەکەکەیە؟ لە ساڵەکانی ئەم دواییە جموجوڵی گروپەکانی سەر بە   پەکەکە نائەمنی زۆری لە ناوچە دروست کردووە بەڵام سەرۆکانی پەکەکە لە بەیاننامەی هەڵوەشانی ئەم حیزبە ئاماژەیەکیان بەم مژارە نەکردووە . ئایا سەرۆکانی پەکەکە بەتایبەت بەشی شەڕخوازی بەنیازە لە داهاتوودا هەموجموجوڵی ونائەمنی خۆیان بە یارمەتی هەرئەم گروپە جیاکراوانە لە پەکەکە بەردەوام بکەن؟

 

سەرپەیڤ