سکرتێری گشتیی عەسایبی ئەهلی حەقی عێراق : تورکیا ئیتر هیچ بیانوویەکی بۆ داگیرکاری لە عێراق دا نیە
سکرتێری گشتیی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق لە کاردانەوە بە ڕاگەیاندنی هەڵوەشانەوەی پە.کە.کە ڕایگەیاند تورکیا ئیتر هیچ بیانویەکی بۆ داگیرکاری لە عێراق و بنپێکردنی دەسەڵاتداریەتی نیشتمانی وسەروەری خاکی ئەم وڵاتە نیە.
شێخ قەیس خەزعەلی وتی سوپای تورکیا بە بیانوی بەربەرەکانێ لەگەڵ پەکەکە ، ناوچە گەلێکی بەربڵاو بە بەرینایی زیاتر لە پێنج هەزار کیلومێتری چوارگوشە لە خاکی عێراقی داگیر کردووە و١٨٣ بنکەی سەربازی لە دهۆک وهەولێر و ناوەندێکی لە پارێزگەی نەینەوای عێراق دامەزراندووە. " خەزعەلی " لەسەر پێویستی دەستپێکرانی هەموو ڕێ و شوێنە پێویستیەکان بۆ گەرەنتی چوونەدەری تۆکمە وتەواوی سەربازانی تورکیایی وئەندامانی پە.کە.کە لەناو خاکی عێراق جەختی کرد ووتی پشتیوانی لە سنوورەکانی عێراق ، دەستەبەری ئاسایشت، سەروەری و ئەمنیەتی سنووری تورکیایە. کاربەدەستان وگروپە سیاسیە مەزهەبیەکانی عێراق زۆرجار دەستدرێژکاریە بەردەوامەکانی تورکیا بۆسەر سنووری ئاسمانی وسەروەری نیشتمانی و یەکپارچەیی خاکی وڵاتەکەیان بە بیانوی بەربەرەکانێ لەگەڵ پە. کە.کە یان شەرمەزار کردووە./