ئادار 25, 2023 23:44 Asia/Tehran
  • برانە دەرەوەی هەزار ملیار دۆلار پارەی دانراو لە بانکەکانی ئەمریکا

بانکێکی ئەمریکی ئاشکرای کرد کە، لە ساڵی ڕابردوودا، هەزار ملیار دۆلار پارەی دانراو لە بانکە ئەمریکییەکان وەرگیراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی ڕوسیا ئەلیەوم، بانکی ئەمریکیی «جی پی مۆرگان» ڕایگەیاندووە کە لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا بانکە ئەمریکییەکان هەزار ملیار دۆلاریان لە پارە دانراوەکانیان لەدەست داوە، نیوەی ئەم بڕە پارەیە پەیوەندی بە ھەڵشکانی بانکی «سیلیکۆنیی ھۆلی»ی ئەمریکییەوە هەیە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، نیگەرانییەکان سەبارەت بە چارەنووسی قەیرانی ھەڵشکان لە ئەمریکا وەک خۆی ماوەتەوەو بازاڕە داراییەکان و وەبەرهێنەران بە دڵەڕاوکێوە چاودێریی ئەگەری بەردەوامبوونی زنجیرەی ھەڵشکان دەکەن.

دۆخی ئابووریی ئەمریکا بە هیچ شێوەیەک باش نییە.

لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا، دوو بانکی ئەمریکیی «سینگچر_Signature» و « سیلیکۆن ڤۆلی_Silicon Valley» مایەپووچ بوون و دۆخی ئابووریی ئەمریکایان مەترسیدارتر کرد.

هاوکات حکومەتی ئەمریکا هەوڵی زۆری داوە بۆ درێژەدان بە قەیرانی ئۆکرانیا لە ڕێگەی پاڵپشتیی داراییەوە.

سەرپەیڤ