داخرانی تاوەری «ئیفڵ» و کۆشکی «ڤێرسای» لە پاریس
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i416405-داخرانی_تاوەری_ئیفڵ_و_کۆشکی_ڤێرسای_لە_پاریس
تاوەری «ئیفڵ» و کۆشکی «ڤێرسای» لە پاریس لە ڕووی گەشتیاران داخرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 29, 2023 07:55 Asia/Tehran
  • داخرانی تاوەری «ئیفڵ» و کۆشکی «ڤێرسای» لە پاریس

تاوەری «ئیفڵ» و کۆشکی «ڤێرسای» لە پاریس لە ڕووی گەشتیاران داخرا.

چڕبوونەوەی مانگرتن و خۆپیشاندان لە ناوچە جیاجیاکانی فەڕەنسا لە نبەر اڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە گۆڕینی یاسای خانەنشینی بووە هۆی داخرانی ژمارەیەک شوێنی گەشتیاری و مێژوویی ئەم وڵاتە.

بە پێی ڕاپۆرتی  ڕۆژی سێشەممەی ئاژانسی هەواڵی میهر، دەرگاکانی تاوەری «ئیفڵ» و کۆشکی «ڤێرسای» لە پاریس لە کاردانەوە بە چڕبوونەوەی ناڕەزایەتییەکان لەم شارەدا بە ڕووی گەشتیاران داخران.

هەروەها ڕۆژی دووشەممەش، مانگرتنی کارمەندانی مۆزەخانەی «لۆڤر» لە پاریس لە ناڕەزایەتی بە یاسای ھەمواری خانەنشینیی حکومەتی فەرەنسا بووە هۆی ڕاگرتنی چالاکییەکانی ئەم مۆزەخانەیە و دۆش دامانی ئەو گەشتیارانەی کە لە حەوشەکەیدا ئامادە بوون.

لەچەند مانگی ڕابردوودا فەرەنسا بەهۆی پێداگریی حکومەتەکەی «ئیمانوئێل ماکرۆن» لەمەڕ ھەمواری چاکسازی لە یاسای خانەنشینی، ڕووبەڕووی خۆپیشاندان و مانگرتنی سەرتاسەریی وڵات بووەتەوە. هاوکات مانگرتنە بەربڵاوەکان لە فەرەنسا لەبەر شێوازی ھەڵس و کەوت و توندوتیژیی پۆلیس لە باری ئاشتیانە ترازاون.