ئادار 30, 2023 23:26 Asia/Tehran
  • پاپا فرانسیس کەوتە نەخۆشخانە

ڤاتیکان لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند، پاپا فرانسیس ڕابەری کاسۆلیکەکانی جیهان، بەهۆی کێشەی هەناسەدانەوە بۆ چارەسەرکردنی هەوکردنی سییەکانی لە نەخۆشخانە خەوێندرا.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێس، «ماتیۆ برۆنی» وتەبێژی ڤاتیکان دوێنێ (چوارشەممە) ڕایگەیاند، "پاپا فرانسیس تەمەن 86 ساڵ تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا نەھاتووە، بەڵام پێویستی بە چارەسەرییەکی چەند ڕۆژەیە.

«برۆنی» وتیشی: فرانسیس لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کێشەی هەناسەدانی هەبووە و بۆ پشکنین چووەتە نەخۆشخانە.

وتەبێژی ڤاتیکان ئاماژەی بەوەش دا کە پشکنینەکان ئاماژە بە هەوکردنی کۆئەندامی هەناسەدان دەکەن کە پێویستە لەلایەن پزیشکەوە چاودێریی بکرێت.

پاپا لە ساڵی ١٩٩٨ەوە وەک گەورەقەشەی «بوینس ئایرێس» لە ئەرژەنتین کاری کردووە و لە ساڵی ٢٠٠١ پلەی کاردیناڵی لە پاپا «یۆحەنا پاوڵ»ی دووھەم وەرگرتووە. لە ساڵی ٢٠١٣ لە دوای «بنێدیکتی شانزەھەم» وەک پاپا هەڵبژێردراو ناسناوی «فرانسیس»ی بۆ خۆی ھەڵبژارد.

سەرپەیڤ