نیسان 11, 2023 04:42 Asia/Tehran
  • بانگەوازێک بۆ ئەنجامدانی ڕێپێوانی ڕۆژی جیهانیی قودس لە پایتەختی بەریتانیا

کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی ئیسلامیی بریتانیا وەک دەیان ساڵی ڕابردوو داوای لە لایەنگرانی مافی مرۆڤ کرد کە بەشداریی ڕێپێوانی ئەمساڵی ڕۆژی جیهانیی قودس بکەن لە لەندەنی پایتەختی ئەم وڵاتە.

ڕۆژی هەینی ٢٥ی خاکەلێوە (٢٣ی ڕەمەزان/١٣ی ئاپریلی ٢٠٢٣) ڕۆژی جیهانیی قودسە.

دوایین هەینیی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز بە دەستپێشخەریی ئیمام خومەینی (رە) دامەزرێنەری مەزنی کۆماری ئیسلامیی ئێران وەک ڕۆژی جیهانیی قودس ناودێری کراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن، کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی ئیسلامیی بەریتانیا لە ڕاگەیاندراوێکدا ڕایگەیاند کە ڕێپێوانی ڕۆژی جیهانیی قودسی ئەمساڵ ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی ئاپریل لە لەندەن بەڕێوە دەچێت.

بەپێی ئەم ڕاگەیاندنە، ڕێپێوانەکە لەبەردەم وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا دەست پێدەکات و لایەنگرانی فەلەستین، دوای گوێگرتن لە وتاری وتاردەران، بەرەو نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بەڕێ دەکەون.

پەیڕەوانی ئایینە جۆربەجۆرەکان وەک ساڵانی ڕابردوو لە زۆربەی شارەکانەوە بەشداریی ڕێپێوانی ڕۆژی جیهانیی قودسی ئەمساڵ دەکەن.

ڕێپێوانی ڕۆژی جیهانیی قودسی ئەمساڵ لە لەندەن لەلایەن دەیان ڕێکخراوی ئیسلامی، جولەکە، مەسیحی و گروپی مافی مرۆڤەوە پاڵپشتیی دەکرێت، لەوانە کۆمیتەی کاروباری موسڵمانانی بەریتانیا، کەمپەینی «ژیانی ڕەشپێستەکان گرنگە»، خوشکانی ئەهلی بەیت، کەمپەینی هاوسۆزیی سکۆتلەن لەگەڵ فەلەستین دا ، کۆمەڵەی ئیسلامیی خوێندکارانی ئەوروپی و کۆمەڵەی لوبنانییەکانی دانیشتووی سکۆتلەندا.

سەرپەیڤ