خۆپیشاندان لە شاری میشیگانی ئەمریکا بۆ پشتیوانی لە فەلەستین
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i416796-خۆپیشاندان_لە_شاری_میشیگانی_ئەمریکا_بۆ_پشتیوانی_لە_فەلەستین
دیترۆیت گەورەترین شاری ویلایەتی میشیگان لە ئەمریکا ، گۆڕەپانی خۆپیشاندانی بەرفراوان بوو بۆ پشتیوانیکردن لە فەڵەستین.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 11, 2023 12:00 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندان لە شاری میشیگانی ئەمریکا بۆ پشتیوانی لە فەلەستین

دیترۆیت گەورەترین شاری ویلایەتی میشیگان لە ئەمریکا ، گۆڕەپانی خۆپیشاندانی بەرفراوان بوو بۆ پشتیوانیکردن لە فەڵەستین.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ڕۆژی دووشەممە، سەدان ئەمریکی لە شاری دیترۆیت بۆ پشتیوانی لە گەلی فەلەستین خۆپیشاندانیان کرد.

خۆپیشاندەران کە ئاڵای فەلەستینیان بەدەستەوە بوو، وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە کردەوەی ڕژێمی زایۆنی هاواری ئازادیی فەلەستینیان ھەڵدا.

ئەم خۆپیشاندانە لە سەروبەندی ڕۆژی جیهانیی قودس بەڕێوەچوو.

ئیمام خومەینی (ر.ە) لە ساڵی ١٩٧٩ دوایین هەینیی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانی وەک ڕۆژی جیهانیی قودس ڕاگەیاندو لەو ساڵەشەوە لە شارە جۆربەجۆرەکانی جیهان ڕێپێوان بۆ پشتیوانی لە نەتەوەی فەلەستین لەم ڕۆژەدا بەڕێوە دەچێت و کردەوەی دوژمنکارانەی ڕژێمی زایۆنی لە دژی فەلەستین و مزگەوتی ئەقسا شەرمەزار دەکرێت.