نیسان 19, 2023 20:28 Asia/Tehran
  • دانپێدانانی یاسادانەرێکی ئەڵمانی بە مەترسی داڕمانی هەژمونیی ڕۆژئاوا

یاسادانەرێکی ئەڵمانی وشداریی دا: شەڕی بریکارانەی ڕۆژئاوا لەگەڵ ڕووسیا ھەژمونیی ڕۆژئاواییەکان لە ئاستی جیھانی لە داڕمان نزیک کردووەتەوە.

«سێویم داگدێڵن» پەرلەمانتاری باڵای ئەڵمانیا، هۆشداریی دا لەوەی کە شەڕی بە بریکارانەو ئابووریی ڕۆژئاوا دژی ڕووسیا، جگە لەوەی بووەتە هۆی لاوازبوون و تەریک کەوتنەوەی ئەمریکاو ئەورووپا، شەپۆلێکی بێ وێنەی بەرخۆدانی وڵاتانی ڕوولەگەشەش جیهانیشی دژی نیو- کۆلۆنیالیزمی ڕۆژئاوا وەڕێ خستووە.

ئەم پەرلەمانتارەی پارتی چەپی ئەڵمانیا وتیشی: حکومەتی «جۆ بایدن» سەرۆکی ئەمریکا بە پێچەوانەی ڕووسیاو چین هەوڵ دەدات داپڵۆساندن لەسەر بنەمای نیوکۆلۆنیالیزم دابمەزرێنێت بۆ ئەوەی ڕێگری لە داڕمانی هەژموونیی خۆی بکات.

«سێویم داگدێڵن» جەختی لەوەش کردەوە کە، ئەو وڵاتانەی کە ھەتا ئێستا دژایەتیی شەڕی بە بریکارانەو ئابوریی ڕۆژئاوایان لەدژی ڕوسیا کردووە، ڕێژەی 87%ی حەشیمەتی جیهانیان تیادایە.

«داگدێڵن»ھەروەھا لە وتارێکیش دا کە لە ماڵپەڕی «یۆنگ ڤۆڵت» بڵاوی کردووەتەوە نووسیویەتی: ڕۆژئاواییەکان بە دۆش داماوییەوە بە دامەزراندنی پەیوەندیی نیمچە کۆلۆنیالییستی،لە پەلەقاژەی پاراستنی پێگەی جیهانیی دابەزیوی خۆیاندان ، بەڵام زۆرینەی وڵاتان و خەڵکانی جیهانی ڕوو لەگەشە پەیڕەوی لە پراکتیکی وڵاتانی ناتۆ و ئەمریکا ناکەن.

ئەم سیاسەتمەدارە ئەڵمانییە ئاماژەی بەوەش دا: لە گۆڕانکارییەکدا کە بە خێرایی خەریکە ڕوودەدات، ژمارەیەکی زیاتری وڵاتانی جیهان لە ھەوڵی سڕینەوەی دۆلارن لە سەوداو کاروباری بازرگانیی خۆیانداو ئابەم شێوەیە توانای ئەمریکا بۆ بەردەوامیی دابینکردنی خەرج و بەرجی شەڕە ئاسایی و بریکارییەکان لاواز دەکەن.

«دیمیتری پێسکۆڤ» وتەبێژی سەرۆکایەتیی ڕووسیا پێشتر ڕایگەیاندبوو کە دەسەڵاتدارانی بەرلین بە پشتیوانیکردنی چەکەمەنیانەی کیێڤ ، ڕۆڵێکی کارا لە شەڕی ئۆکرانیا دەگێڕن.

سەرپەیڤ