May 05, 2023 18:24 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندان لە نیویۆرک دژی کوژرانی ڕەشپێستێکی دیکە لەناو میترۆدا + ڤیدیۆ ( تکایە با تەمەن ژێر ١٨ ساڵ سەیری نەکات)

خۆپیشاندان لە شاری نیویۆرک دژی کوژرانی ڕەشپێستێکی دیکە لەناو میترۆی ئەم شارەی ئەمریکادا بەرپاکرا.

Image Caption

پیاوێکی سپی پێستی مارێنزی ئەمریکی، کەسێکی ڕەشپێستی بێ ماڵ و حاڵ بە ناوی «جۆردەن نیلی»ی بە بەرچاوی سەرنشینەکانی دیکەدا خنکاند.

کۆمەڵێک لە خەڵکی نیویۆرک بە ھەڵدانی دروشمی ناڕەزایەتی کوژرانی «جۆردەن نیلی»یان شەرمەزار کردو  بە بەرزکردنەوەی پارچەنووس داوای ڕەچاوکرانی دادپەروەرییان کرد لەم پەیوەندییەدا.

Image Caption

خۆپیشاندەرانی شاری نیویۆرک ڕایانگەیاند، ئەم ڕووداوە مردنی «جۆرج فلۆید»یان بیردەخاتەوە کە هاوشێوەی «جۆردەن نیلی» بەهۆی خنکاندنەوە گیانی لەدەست دا.

٢٥ی مانگی مای ٢٠٢٠ «دێرێک شۆڤین» پۆلیسی مینیاپۆلیس بۆ ماوەی نزیکەی ١٠ خولەک ئەژنۆی لە سەر ملی «جۆرج فلۆید» دانا ھەتا خنکاندی، بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆی ئەم تاوانە دڕندانەیە بووە هۆی ناڕەزایەتییەکی بەرفراوان دژی ڕەگەزپەرستی و دڕندایەتیی پۆلیس لە سەرانسەری ئەمریکا.

 

سەرپەیڤ