حوزه‌یران 22, 2023 10:50 Asia/Tehran

وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند، لە کاردانەوە بە سزاکانی ئوسترالیا دژی دامەزراوە و کەسانی ڕووسی، چوونی ٤٨ هاووڵاتیی ئوسترالی بۆ ڕووسیا قەدەغە کراوە.

وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند، ئەم سزایانە لە وەڵامی ئەو سزایانەن کە حکومەتی ئوسترالیا بە مەبەستی سیاسی و هاوتەریب لەگەڵ هەڵمەتی "ڕوس ترسێن کردن"ی ڕۆژئاوا دژی تاک و دامەزراوە ڕووسیەکان دایناون.

پێشتر ئوسترالیا وێڕای ڕاگەیاندنی ناردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی زیاتر بۆ ئۆکرانیا، باسی سەپاندنی سزای دارایی نوێ بەسەر ٤٠ دامەزراوەو ٩٠ کەسی ڕووسیی کرد بوو.

وڵاتانی ئەوروپی و ڕۆژئاوا و بەتایبەتی ئەمەریکا بە چڕکردنەوەی فشارەکانی سزاکانی سەر فیدراسیۆنی ڕووسیا و دابینکردنی هەموو جۆرە چەکێکی سوک و قورس بۆ کیێڤ، نەک هەر هەنگاوێکیان نەناوە بەرەو کۆتاییهێنان بە شەڕی ئۆکرانیا، بەڵکو سووتەمەنیی... ئاگری ململانێکان لەم وڵاتەدا.

وڵاتانی ئەوروپی و ڕۆژئاواو بەتایبەتی ئەمریکا بە چڕکردنەوەی فشاری سزاکانی سەر فیدراسیۆنی ڕووسیا و دابینکردنی هەموو جۆرە چەکێکی سوک و قورس بۆ کییەڤ، نەک هەر ھیچ هەنگاوێکیان لە ئاراستەی  کۆتایی هێنان بە شەڕی ئۆکرانیا ھەڵنەگرتووە، بەڵکو بڵێسەی ئاگری ململانێکان لەو وڵاتەشیان تیژتر کردووەتەوە.

سەرپەیڤ