تشرینی یه‌که‌م 19, 2023 20:22 Asia/Tehran
  • لەکارکشانەوەی بەرپرسێکی ئەمریکی بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە داکۆکیی چەکئامێریی لە شەڕی غەززە

بەرپرسێکی کاروباری سیاسی و سەربازیی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە یارمەتییە چەکئامێرییەکانی وڵاتەکەی بە رژیمی زایۆنیستی بەمەبەستی بەکارهێنانیان لە شەڕی دژ بە فەلەستینیانی غەززە، لەکارکشایەوە.

بەپێی ڕاپۆری کەناڵی ئەلعالەم؛ "جاش پۆل" بەرپرسی کاروباری سیاسی و سەربازیی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی لینکدین نووسی: ناتوانم لەوە زیاتر پاڵپشتی لە یارمەتییە سەربازییەکانی ئەمریکا بە ئیسرائیل بکەم.

ناوبراو کاردانەوەی حکومەتی ئەمریکای بە "کاردانەوەیەکی چاوسورانە" داڕێژراو لەسەر بنەمای"داڕمانی هزریی" نرخاند و وتی کە "ناتوانێ درێژەدان بە کارەکەی قەبووڵ بکا کە هاوبەشە لە کوشتنی خەڵکی مەدەنیی فەلەستینی".

بەرپرسی کاروباری سیاسی و سەربازیی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وتی کە یارمەتیە سەربازییە بەهێزەکانی ئەمریکا بە رژیمی ئیسرائیل ، گڵۆپێکی کەسک پێشانی تەلاویڤ دەدا هەتا بێ لەبەرچاوگرتنی کوژاوان و بریندارانی سیڤیل، هەرکارێک بییەوێ دژ بە غەززە بیکا. 

وەزارەتی تەندروستی لە کەرتی غەززە لە دوائاماری خۆیدا ڕایگەیاندووە ، لە دەسپێکی شەڕی رژیمی زایۆنییەوە بە پاڵپشتیی ئەمریکا بۆسەر کەرتی غەززە، ٣٤٧٨ کەس شەهیدو ١٢٠٦٥ کەس بریندار بوون.

سەرپەیڤ