لاڤرۆڤ: ڕۆژاوا خەریکی پاڵپێوەنانی ڕۆژاوای ئاسیا بەرەو شەڕێکی گەورەیە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i422705-لاڤرۆڤ_ڕۆژاوا_خەریکی_پاڵپێوەنانی_ڕۆژاوای_ئاسیا_بەرەو_شەڕێکی_گەورەیە
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ئەمڕۆ ڕایگەیاند، حکومەتەکانی ڕۆژاوا بە کردەوەکانیان لە وڵاتانی وەک عێراق، سوریا و فەلەستینی داگیرکراو، تەواوی ناوچەکەیان نزیک کردۆتەوە لە بڵێسەسەندنی ئاگری شەڕێکی گەورە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
تشرینی دووه‌م 07, 2023 16:20 Asia/Tehran

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ئەمڕۆ ڕایگەیاند، حکومەتەکانی ڕۆژاوا بە کردەوەکانیان لە وڵاتانی وەک عێراق، سوریا و فەلەستینی داگیرکراو، تەواوی ناوچەکەیان نزیک کردۆتەوە لە بڵێسەسەندنی ئاگری شەڕێکی گەورە.

سێرگەیی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند: ئێستا ئەوە بەچاوی خۆمان دەبینین کە چۆن ئەنگلۆساکسۆنەکان خەریکن ڕۆژاوای ئاسیا بەرەو لێواری شەڕێکی گەورە پاڵ پێوە دەنێن. ئەم سیاسەتە بە گشتی لە ناوچەکانی دیکەیشدا  ئاشکرا بووە، لەوان لە ئوکراین. ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "نموونە زۆرن لەم پلانە، بەڵام ئەنجامەکەیان وەک یەک وایە: لەناوچوون یان لاوازبوونی حکومەتەکان و وڵاتان، وەک ئەوەی هەوڵیاندا بە سەری عێراق، لیبی و سوریا بێنن".

لاڤرۆڤ ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: "ئەنجامی ئەم سیاسەتانەی وڵاتانی ڕۆژاوایی؛ زیادبوونی تیرۆر و توندڕەوی، تیاچوونی بنەماڵەکان و وەڕێکەوتنی شەپۆلی بەملیۆنان پەناخوازە. وەزیری دەرەوەی ڕووسیا پێشتریش ڕایگەیاندبوو کە مۆسکۆ دامەزرانی ئاگربڕی خێرا لە نێوان لایەنەکانی شەڕی غەززە بە ئەولەوییەتی سەرەکی دەزانێت.