کانونی یه‌که‌م 06, 2023 15:00 Asia/Tehran

بۆ پشتیوانی لە خەڵکی مەزڵوومی فەلەستین لە وڵاتانی جۆراوجۆردا خۆپیشاندان بەڕێوەچوو.

هەزاران جولەکەی دژەزایۆنی لە شاری نیۆیۆرک کۆبوونەوە کە ئەو کۆبوونەوەیە گەورەترین کۆبوونەوەی  جوولەکەکان پاش حەوتی ئۆکتۆبەر بووە. جولەکە دژەزایۆنییەکان بە کۆبوونەوە لە هۆڵێکی وەرزشیدا، سیاسەتەکانی ڕژێمی زایۆنییان دایە بەر ڕەخنە و گازندەوە.

لە ئیمارات سەدان کەس بۆ پشتیوانی لە خەڵکی غەززە خۆپیشاندانیان بەڕێوە برد. لە کاتێکدا ئەم خۆپیشاندانە لە پەراوێزی کۆبوونەوەی کەش و هەوایی لە دوبەی بۆ شەرمەزار کردنی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە کەرتی غەززە دژ بە خەڵکی فەلەستین بەڕێوەچوو کە ژمارێک کاربەدەستی ڕژێمی زایۆنی بانگهێشت کراون بۆ بەشداری لەم کۆبوونەوەی کەش و هەواییە.

دەیان هەزار مەراکشیش لە شاری کازابلانکا هاتنە سەر شەقامەوە و بۆ ناڕەزایتی دەربڕین دژ بە ڕژێمی ئیسراییل خوازیاری دامەزرانی ئاگربڕێکی پاوەجێ لە کەرتی غەززە بوون. خۆپیشاندەران لە کازابلانکا کە ئاڵای فەلەستینیان بە دەستەوە بوو، داوایان لە حکومەتی ڕەبات کرد پێوەندییەکانی لەگەڵ تێلاڤیڤ بە تەواوەتی بپچڕێ. 

لە وڵاتانی دیکەیش بۆ پشتیوانی لە فەلەستین خۆپیشاندانیان بەڕێوە برد و جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنییان شەرمەزار کرد. 

سەرپەیڤ