May 11, 2025 18:13 Asia/Tehran
  • حەماس: جیهان دەبێ

بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامی حەماس ڕایگەیاند: پێویستە جیهان "نا"ـیەکی بەگوڕ بڵێت بە ناتانیاهۆ و بەکارهێنانی شەڕی قێزەونی برسێتیدان وەک چەکێک دژی منداڵان و خەڵکی بێدەرەتان.

بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاندووە، ڕێگریکردن لە هاتنی هەزاران لۆریی بارهەڵگر بۆ نێو غەززە لە کاتێکدا منداڵان خەریکە لە برساندا دەمرن، تاوانێکی جەنگیی فرەڕەهەندە. ئەم بزووتنەوەیە جەختیشی کرد: ئێمە پشتگیری دەکەین لە هەڵوێستی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان سەبارەت بە دژایەتیکردنی هەر کارێک کە ڕێز لە بنەما مرۆییەکان نەگرێت لەبارەی گەیشتن و دابەشکرانی هاوکارییەکانەوە. حەماس پێیشیداگرت: هەڵوێستی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی لە ئاستی ئەو کارەساتەیدا نییە کە بەهۆی شەڕی ژینۆساید و جەنایەتی برسێتیدان خەریکە لە غەززە ڕوودەدات.

سەرپەیڤ