May 09, 2025 18:20 Asia/Tehran
  • ئێران تەنیا وڵاتێک نیە کە پیتاندنی ئۆرانیۆم ئەکات وچەکی ناڤۆکی نیە

جێگری ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران وتی: ئێران تەنیا وڵاتێک نیە کە پێتاندنی ئۆرانیۆم دەکات و لەهەمان کاتدا چەکی ناڤۆکی نیە.

" بێهروز کەماڵوەندی " لە کاردانەوە بە بیروڕادەربڕینەکانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە بارەیڤ چالاکیەکانی ئێران لە بەشی پێتاندنی ئۆرانیۆم وتی : وڵاتانێکی وەک" بلژیک، هوڵەند ، کۆریای باشوور، ژاپۆن ، ئارژانتین وئاڵمانیان کە چەکی ناڤۆکیان نیە بەڵام پێتاندنی ئەکەم . کەوایە دەبێ بۆترێ ئێران تەنیا وڵاتێک نیە کە پێتاندن ئەکات ولەهەمان کات دا چەکی ناڤۆکی نیە . کەماڵوەندی وتی: بەرپرسانی ئەمریکایی دەبێ بەپیی حسێب وکتێب بیروڕای خۆیان دەرببڕن. 

سەرپەیڤ