May 11, 2025 14:43 Asia/Tehran
  • پووتین: ئامادەی وتووێژین لەگەڵ ئوکراین

سەرۆک کۆماری ڕووسیا پێشنیاری داوە وتووێژی راستەوخۆ لەگەڵ ئوکراین سەبارەت بە ئاشتی بەڕێوەبچێ.

ڤیلادیمیر پوتین وتوویەتی: ئەوە ڕووسیا نەبوو کە دانوستانەکانی ساڵی ٢٠٢٢ی ڕاگرت، بەڵکوو کییەف بوو. بەم حاڵەشەوە ئێمە پێشنیار دەدەین کە کییەف بە بێ هیچ پێشمەرجێک دانوستانی راستەوخۆ دەست پێبکاتەوە. سەرۆک کۆماری ڕووسیا وتی: ئێمە لەم وتووێژاندا دەتوانین سەبارەت بە ئاگربەسێکی تازە ڕێککەوین. پوتین بە ئاماژە بەوەی کە ڕووسیا بەجاران دەسپێشخەری هەبووە بۆ ئاگربەس، راشیگەیاند کە کاربەدەستانی کییەف وەڵامی هیچکام لە پێشنیارەکانی ئاگربەسیان نەداوەتەوە.

سەرپەیڤ