بێدەسەڵاتیی ئەنجوومەنی ئاسایش لە وەستاندنی ڕژێمی زایۆنی/ ژماری شەهیدانی غەززە ١٧٥٠٠ کەسی تێپەڕاند
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i423574-بێدەسەڵاتیی_ئەنجوومەنی_ئاسایش_لە_وەستاندنی_ڕژێمی_زایۆنی_ژماری_شەهیدانی_غەززە_١٧٥٠٠_کەسی_تێپەڕاند
لە شەست و چوارەمین ڕۆژی ئۆپراسیۆنی باهۆزی ئەقسادا هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ناوچە مەدەنییەکان و ماڵ و خانووبەرەکانی شوێنی نیشتەجێبوونی شاروومەندانی ئاسایی لە کەرتی غەززە بەردەوامە و لە دوایین خولی ئەم دەستدرێژییانەدا ڕژێمی زایۆنی ماڵێکی لە ئۆردوگای خان یونس بۆردومان کرد کە بووە هۆی شەهید بوونی سێزدە کەس و چەند کەسی تریش بریندار بوون.
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 10, 2023 13:20 Asia/Tehran

لە شەست و چوارەمین ڕۆژی ئۆپراسیۆنی باهۆزی ئەقسادا هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ناوچە مەدەنییەکان و ماڵ و خانووبەرەکانی شوێنی نیشتەجێبوونی شاروومەندانی ئاسایی لە کەرتی غەززە بەردەوامە و لە دوایین خولی ئەم دەستدرێژییانەدا ڕژێمی زایۆنی ماڵێکی لە ئۆردوگای خان یونس بۆردومان کرد کە بووە هۆی شەهید بوونی سێزدە کەس و چەند کەسی تریش بریندار بوون.

لە هەمان کاتدا زەبری کوشندەی خۆڕاگری لە سوپای ڕژێمی زایۆنی لە بەرەکانی شەڕدا بەردەوامە و بە وتەی ئەبو عوبێدە، وتەبێژی کەتیبەکانی قەسامی لقی سەربازی حەماس، خۆڕاگری ئیسلامیی فەلەستین لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، ٢١ زرێپۆشی داگیرکارانی ئیسراییلی لە میحوەرە جیاوازەکانی شەڕی کەرتی غەززەی تیابردووە.

 لە هەمان کاتدا کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دامەزراندنی ئاگربەستی دەستبەجێ لە غەززە بەهۆی ڤیتۆی ئەمریکاوە شکستی هێنا. بزووتنەوەی حەماس ڤیتۆکردنی ئەم ڕەشنووسە لەلایەن ئەمریکاوە بە کارێکی نائەخلاقی و نامرۆڤانە و بەشداری ڕاستەوخۆی لە درێژەی کوشتنی گەلی فەلەستین زانی.

لە لایەکی دیکەوە سەرۆکی ڕێکخراوی یونیسێف ڕایگەیاند کە دۆخی غەززە بە هۆی تەقینەوەکانەوە کارەساتبارە و ژمارەی قوربانیانی منداڵانیش هەزاران کەسی تێپەڕاندووە. یونیسێف جەختی لەوە کردەوە کە ئێمە دەمانەوێت ئاگربەست لە غەززە بگیرێتەبەر، چونکە تاکە ڕێگایە بۆ ڕزگارکردنی منداڵان.

لیواکانی عزەدین ئەلقەسام، باڵی سەربازی بزووتنەوەی خۆڕاگری فەلەستین (حەماس) ڕایگەیاند، چەکدارانی خۆڕاگری بە هاوەن ژوورەکانی فەرماندەیی سوپای ڕژێمی زایۆنی لە میحوەری باشووری شاری غەززەیان کردە ئامانج. لە هەمان کاتدا کەمپی ئەلشەعوت لە ڕۆژئاوای شاری ڕەفح لە باشووری کەرتی غەززە کرایە ئامانجی هێرشی ئاسمانی داگیرکەران. شەڕڤانانی ڕژێمی زایۆنی ماڵی خەڵکیان لە شەقامی سەلام لە دێر ئەلبەلاح کە دەکەوێتە ناوەندی کەرتی غەززە بۆردومان کرد. هەروەها سەرچاوە عیبریەکان ئاشکرایان کردووە کە لە سەرەتای ئۆپەراسیۆنی گەورەی گەردەلولی ئەقسا لە بەرخۆدانی فەلەستینەکانەوە نزیکەی ٣٧٠ هەزار دانیشتوو زەوییە داگیرکراوەکانی فەلەستینیان بەجێهێشتووە و هەروەها زیاتر لە ٦٠٠ هەزار دانیشتوو چوونە دەرەوەی فەلەستینی داگیرکراو و لەوەتەی شەڕەکە دەستیپێکردووە ئەوان نەگەڕاونەتەوە.

ڕۆژنامەیەکی زایۆنیستی، هێم ڤشت: لە سەرەتای شەڕی گەردەلولی ئەقسا تا ئێستا زیاتر لە 5 هەزار سەربازی ئیسرائیلی بریندار بوون، 2 هەزاریان کەمئەندامن. ڕۆژنامەی زایۆنیستی یەدیوت ئاهارۆنۆت بە گێڕانەوە لە سەرچاوە سەربازییەکانی ئیسرائیل نووسیویەتی: لە نێو پێنج هەزار برینداری ڕژێمی زایۆنیستی، دوو هەزار کەسیان کەمئەندام بوون. شەڕی دڕندانەی ڕژێمی زایۆنی لە دژی گەلی فەلەستین لە کەرتی غەززە و کەرتی ڕۆژئاوا پێناوی سێهەمین مانگی خۆی بووە، لە کاتێکدا ئەمریکا و بەشێک لە وڵاتانی ئورووپایی بە هەموو توانایانەوە پشتیوانی ڕژێمی زایۆنییان کردووە.