ئیرەوانی: نەیارەتیی ئەمریکا لەگەڵ ئاگربڕ، چراسەوزێکە بۆ شەڕ و مردنی ژنان و منداڵان
نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەوەتە یەکگرتووەکان وتی: نەیارەتیی ئاشکرای ئەمریکا لەگەڵ ئاگربڕ، بە مانای ڕێگەدان بە شەڕ، تووند و تیژی و لەئاکامدا مردنی زیاتری منداڵان و ژنانی غەززە.
ئەمیرسەعید ئیرەوانی باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان پاش پەسەن کرانی بڕیارنامەی ئاگربڕی خێرا لە غەززە لە کۆڕی گەشتیی نەتەوە یەکگرتووەکاندا وتیشی: جەنایەتەکانی ڕژێمی ئیسراییل دەبێ بەرەوڕووی کاردانەوەی تووند و کوشندەی کۆمەڵگای جیهانی ببێتەوە، دۆخەکە تەواو ڕوون و ئاشکرایە، وڵاتێک کە ئەندامی هەمیشەییی ئەنجومەنی ئاسایشە، بە کەڵکی نادرووست وەرگرتن لەو دەسەڵاتە نادادگەرانەی مافی ڤیتۆ پێی بەخشیوە و بە بێ ئاوڕدانەوە لە ویست و خواستی کۆمەڵگای جیهانی، بڕیاری داوە پشتی ڕژێمی جەنایەتکاری ئیسراییل بگرێ و ئەم ڕژێمەی تەواو هار کردووە بۆ درێژە پێدانی کوشت و بڕی خەڵکی مەدەنیی غەززە.
ئیرەوانی وتیشی: نەیارەتیی ئاشکرای ئەمریکا لەگەڵ ئاگربڕ، بە مانای ڕێگەدان بە شەڕ، تووند و تیژی و لە ئاکامدا مردنی زیاتری منداڵان و ژنانی غەززەیە. ناوبراو ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: ڕەوشی ئێستای جیهان، هەڵگری هەموو فەکتەرەکانی مەترسیی ژینۆساید و چەمکە باسکراوەکان لە بڕگەی دووی کۆنڤانسیۆنی پێشگری و سزادانی جەنایەتی ژینۆسایدە کە بەرپرسایەتیی پێشگرتن لە ڕوودانی لە ئەستۆی هەموو وڵاتانی ئەندامدایە.