کاردانەوەی پاپ بە بۆردومان کرانی کلێسەی غەززەلەلایەن ئیسرائیلەوە: ئەمە ترۆریسمە
پاپ فرانسیس کاردانەوەی پیشان دابە بۆردمانکرانی کلێسەی غەززە لەلایەن ڕژێمی زایۆنیەوەکە بەهۆیەوە دایک وکچێک کۆژران
پاپ فرانسیس ڕێبەری کاتولیکەکانی جیهان ڕۆژی یەکشەممە لە وتاردانی خوێدا ئاماژەی دایە کوژرانی دایک وکچێك لەغەززە کەلەکلێسە پەنایان گرتبوو.پاپ فرانسیس لە ڕەوتی دوعای حەوتانەی خوێدالە ڤاتیکان وتی: من زۆرهەواڵی جیدی وخەمینم لە بارەی غەززەوەپێدەگات.پاپ وتی: کەسانی ناسەربازی دەدرێنە بەردەسڕێژ. وئەم کارەساتە تەنانەت لە شوێنە کانی نیشتەجیی بوونی خۆماڵیی بنەماڵەپیرۆزەکانیش ڕوودەدات، جێگایەک کە هیچ ترۆریستێکی تیدا نیە، بەڵام بنەماڵەکان ، منداڵان ،کەسانی نەخۆش وکەم ئەندام ، لەوێدان .پاپ لەدرێژەیشداوتی: بڕێک دەبیژن : ئەمەترۆریسم وشەڕە. بەڵی ،ئەمە شەڕە، ئەمە ترۆریسمە.کاربەدەستانی میدیایی کلێسەی کاتۆلیک لەفەلەستین وتیان کە یەکێ لەم دوو ژنە فەلەستینیە لەحاڵێکدا کە هەوڵیان دەدا یارمەتی ئەوی تر بدات ،کەوتنە بەر گوللەی تەک ئەنگیوەکانی زایۆنی. ناوچەی ناوبراو ، دامەزراوەوشوێنی سەربازی نەبووە وهەرئەم مەسەلە ڕەخنە وگازەندەی زۆری لەبواری نێودەوڵەتیدا لە ناوزایۆنیەکان هەڵخراندووە.