بێرنی سێندێرز" خوازیاری کۆتایی هاتنی پاڵپشتی دارایی ئەمریکا بوو لە شەڕە بەدڕەوشتانەکەی نەتانیاهۆ
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i424242-بێرنی_سێندێرز_خوازیاری_کۆتایی_هاتنی_پاڵپشتی_دارایی_ئەمریکا_بوو_لە_شەڕە_بەدڕەوشتانەکەی_نەتانیاهۆ
بێرنی سێندێرز"ی سیناتۆری ئەمریکی خوازیاری کۆتایی هاتنی پاڵپشتی دارایی ئەمریکا بوو لە شەڕە بەدڕەوشتانەکەی نەتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایونیستی بەدژی خەڵکی فەلەستین.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی دوھەم 04, 2024 03:50 Asia/Tehran

بێرنی سێندێرز"ی سیناتۆری ئەمریکی خوازیاری کۆتایی هاتنی پاڵپشتی دارایی ئەمریکا بوو لە شەڕە بەدڕەوشتانەکەی نەتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایونیستی بەدژی خەڵکی فەلەستین.

بێرنی سێندێرز"ی ئەمریکی ڕآیگەیاند کە من خوازیاری کۆتایی هاتنی پاڵپشتی دارایی ئەمریکام لە شەڕە بەدڕەوشتانەکەی نەتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی  زایونیستی بەدژی خەڵکی فەلەستین.

ناوبراو پێداگری کرد کە پێویستە بزانین کە دژکردەوەی جەنگی ئەو ڕژیمە بەرامبەر بە حەماس نەشیاوو بەدڕەوشتانەیە.

تیم کین"ی سیناتۆری دیموکڕاتی ئەمریکی"یش ڕۆژی یەکشەمی ڕابردوو ڕەخنەی گرت لە هەڵوێستی حکومەتەکەی جەو بایدێن بەئاراستەی بەڕێکردنی بێ سنووری چەکوچۆڵو جبەخانە بۆ ئەو ڕژیمەو پێداگری کرد کە ئەوکارە پێویستە بە چاودێری کۆنگرێس بەڕێوە بچێ، چونکە ئەو شیوازەی حکومەت بەواتای شاردنەوەی ئەو کارەیە لە خەڵکی ئەمریکاو هەربۆیە پێویستە وڵامی پێویست بە خەڵک بداتەوە.