کشانەوەی کاربەدەستێکی ئەمریکی بەئاراستەی پاڵپشتی لە خەڵکی غەززە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i424282-کشانەوەی_کاربەدەستێکی_ئەمریکی_بەئاراستەی_پاڵپشتی_لە_خەڵکی_غەززە
کاربەدەستێکی ئەمریکی لە ناڕەزایەتی بەرامبەر بە پاڵپشتی سەرۆک کۆماری وڵاتەکەی لە ڕژیمی زایونیستی لە شەڕەکەی غەزەدا، دەستی لەکار کێشایەوە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی دوھەم 06, 2024 06:10 Asia/Tehran

کاربەدەستێکی ئەمریکی لە ناڕەزایەتی بەرامبەر بە پاڵپشتی سەرۆک کۆماری وڵاتەکەی لە ڕژیمی زایونیستی لە شەڕەکەی غەزەدا، دەستی لەکار کێشایەوە.

"تاریق حەبەش"ی ئەندامی کشاوەی حکومەتەکەی بایدێن و راوێژکاری تایبەتی ناوبراو لە وەزارەتی پەروەردەو فێرکردنی ئەمریکا لەناڕەزایەتی بەرامبەربە بێدەنگەکردنی کۆشکی سپی لە دڕندەکاری زایونیستەکان لە غەزە لە نامەی وازهێنان لە پۆستەکەی دا نووسی کە حکومەتی بایدێن چاوی خۆی دەبەستێ بەرامبەر بە قەڵاچۆی خەڵکی بێ تاوانی فەلەستین، ئەو قەڵاچۆیەی کە بە وتەی کارناسان بەکۆمەڵکووژی لەلایەن ئەو ڕژیمەوە دێتە ئەژمار، هەر بۆیە من ناتوانم ئەندامی حکومەتێک بم کە پاڵپشتی لە ژینۆسایدی ئەو ڕژیمە دەکا.

وازهێنان لە کاری ئەو کاربەدەستە ئەمریکیەش لە دۆخێکدایە کە پێشتر جاش پۆلی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتەش لە ناڕەزایەتی بەرامبەر بە قەڵاچۆی خەڵکی غەززە بە چەکی ئەمریکا لە کارەکەی کشابۆوە.

تاریق حەبەش بەڕاشکاوی ڕایگەیاند کە زۆر دژوارە کە لەوەها هەلومەرجێک دا بێخەمی تاکەکەسی و کاروپیشەی خۆت فیدا بکەی، بەڵام کەسانێکی زۆر نیگەرانن لە شەڕەکەی غەززە،بەڵام بایدێن بێ خەمە ڵییان و پشتگوییان دەخاو بە ڕاشکاوی رایگەیاندوە کە زایونیستە.

بەڵام بایدێن بێتووبیهەوێ لە سەرکەوتن لە هەڵبژرادن دا دڵنیا ىێ، پێویستە کە دەنگی خەڵکی غەززەو لایەنگرەکانی ببیستێ.