ڕێکخراوی نەتەوەکان: کەرتی غەززە، شوێنی مەرگ و بێ هیوابوونە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i424316-ڕێکخراوی_نەتەوەکان_کەرتی_غەززە_شوێنی_مەرگ_و_بێ_هیوابوونە
یاریدەری ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ کاروباری مرۆیانەو یارمەتییە خێراکان، وێڕای وشداریدان لەبارەی ڕوودانی کارەساتێکی پاکپارێزی و تەندروستی لە کەرتی غەززە، وتی: کەرتی غەزە، بووە بە شوێنێک بۆ مردن و بێهیوایی.
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
کانونی دوھەم 07, 2024 11:00 Asia/Tehran

یاریدەری ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ کاروباری مرۆیانەو یارمەتییە خێراکان، وێڕای وشداریدان لەبارەی ڕوودانی کارەساتێکی پاکپارێزی و تەندروستی لە کەرتی غەززە، وتی: کەرتی غەزە، بووە بە شوێنێک بۆ مردن و بێهیوایی.

مارتین گریفیس، یاریدەری ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ کاروباری مرۆیانەو یارمەتییە خێراکان، وتی: پاش تێپەڕینی سێ مانگ بەسەر پەلاماری سامناک لە حەوتی ئۆکتۆبردا، غەززە بووە بەشوێنێک بۆ مەرگ و بێهیوایی ، دەیان هەزار کەس کە زۆربەیان ژن و منداڵن، کوژراون یان بریندار بوون و هاوکات لەگەڵ ساردبوونی هەوا، زۆرێ لە خێزانە فەلەستینیەکان لە کەرتی غەززە، بێ ماڵ و حاڵ و پەرتەوازە بوون.

یاریدەری ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ کاروباری مرۆیانە پێی داگرت: ئەو ناوچانەی بە خەڵکی سیڤیل فەرمان دراوە بۆ پاراستنی گیانیان بچنە ئەوێ، تەواو ناهێمنن و بەردەوامیش بوردومان دەکرێن.

ئەو کاربەدەستەی ڕێکخراوی نەتەوەکان هەروەها وتی: ناوەندە پزشکییەکان لە کەرتی غەززە، لەبەر پەلاماری بەردەوامی رژیمی ئیسرائیل دان و نەخۆشخانەکانی ناوچەکەش پڕە لەو نەخۆش و بریندرانەی کە پێویستیان بە چارەسەریی و راژەکاریی پزیشکی هەیە.

ناوبراو وتیشی: کارەساتی تەندروستی و پاکپارێزی لە کەرتی غەززە خەریکە دەقەومێ.