ئێرلەند: غەززە پارچەیەکی دانەبڕاو لە فەلەستینە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i424331-ئێرلەند_غەززە_پارچەیەکی_دانەبڕاو_لە_فەلەستینە
وەزیری دەرەوەی ئێرلەند لە وەڵامی قسەکانی دوو وەزیری ئیسراییلی سەبارەت بە کۆچپێکردنی خەڵکی غەززە، ڕاشکاوانە ڕایگەیاند کە ئەم کەرتە بەشێکی دانەبڕاو دەبێت لە دەوڵەتێکی فەلەستین لە داهاتوودا و هیچ پێشنیارێکی دیکە قبوڵ ناکرێت.
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
کانونی دوھەم 08, 2024 05:50 Asia/Tehran

وەزیری دەرەوەی ئێرلەند لە وەڵامی قسەکانی دوو وەزیری ئیسراییلی سەبارەت بە کۆچپێکردنی خەڵکی غەززە، ڕاشکاوانە ڕایگەیاند کە ئەم کەرتە بەشێکی دانەبڕاو دەبێت لە دەوڵەتێکی فەلەستین لە داهاتوودا و هیچ پێشنیارێکی دیکە قبوڵ ناکرێت.

مایکل مارتین وتی: بە دەسپێبوونی ساڵی تازە و کۆتایی هاتنی مانگی سێیەمی شەڕی غەززە، دامەزرانی خێرای ئاگربڕێکی مرۆیی و ئازادکرانی دەستبەجێی هەموو دیلی فەلەستینی و دەستبەسەرکراوی ئیسراییلی و دەستڕاگەیشتنێکی تەواو و سەلامەت و بێ بەربەست بە یارمەتیی مرۆڤدۆستانە، زیاتر لە هەر کاتی تر پێویستە. ناوبراو وشداریشی دا سەبارەت بە تەشەنەی بازنەی شەڕ و پێکدادان لە ناوچەکەدا و ڕایگەیاند کە ئەوە دەتوانێت "دەرئەنجامی وێرانکەری بۆ ناوچەکە و هەرهەموو جیهان هەبێت.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی: پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە وڵاتانی ناوچەکەشەوە هەوڵەکانیان دوو هێندە بکەن بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی غەززە و بۆ گەیشتن بە ئاشتی و پاوەجێی لە ناوچەکە دەبێ هەنگاوگەلێکی دیار و تپێکراو هەڵگیردرێ چارەسەری دوو دەوڵەتی مومکینە، لە کۆتاییدا ئەم لێدوانە، جەختی لەوە کردەوە: لێدوانەکانی ئەم دواییەی وەزیرانی حکومەتی ئیسرائیل سەبارەت بە نیشتەجێکردنی فەلەستینییەکان لە دەرەوەی غەززە قبوڵ ناکرێت و ئیستفزازییە. غەززە خاکی فەلەستینە و بەشێکی دانەبڕاوەیە لە دەوڵەتی داهاتووی فەلەستین.