ئەمریکا خوازیاری ئازادکرانی نەوت هەڵگرەکەی بوو کە لەلایەن ئێرانەوە گیراوە
کۆمپانی گه میه وانی "ئیمپایڕ نویگیشن" وەک خاوەنداری گه میه گیراوەکەی ئەمریکا لەلایەن ئێرانەوە خوازیاری یارمەتی ئەمریکا بوو بۆ ئازادکرانەکەی.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش لەدژکردەوە بەرامبەر بە دەستبەسەرداگیرانی ئەو نەوتهەڵگرە ئەمریکیە لەلایەن ئێرانەوە ڕایگەیاند کە ئەو که شتییه دەبێ ئازاد بکرێ.
هێزی دەریاڤانی ئەرتەشی ئێرانیش ڕایگەیاندوە کە ئەو نەوتهەڵگرەی سوئیزڕاجان بەدوای هەڵەکاری و دزینی نەوتی ئێران بۆ ئەمریکا، لەلایەن هێز دەریاڤانیەکانی ئێرانەوە دەستی بەسەردا گیراوە.
ئەو نەوتهەڵگرە هەڵەکارە ئەمساڵ بارێکی نەوتی کۆماری ئیسلامی ئێرانی بەڕێنوێنی ئەمریکا دزی و ڕایگواستبوە بەندەرەکانی ئەو وڵاتەو دابووی بە ئەمریکا.
"وێدانت پاتل"ی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەدژکردەوە بەو ڕوداوە بانگەشەی ئەوەی کلرد کە گۆیا واشینتۆن بە ڕاوێژ لەگەڵ هاوبەشە ناوچەیەکانی بەردەوام دەبێ لەسەرهەنگاوهەڵگرتن بەئاراستەی وڵام دەرکردنی ئێران لەو پەیوەندیەدا.