سزای قورس بۆ ترەمپ لەبەردۆسییەی گزیکاریی و گەندەڵیی دراڤی
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i425255-سزای_قورس_بۆ_ترەمپ_لەبەردۆسییەی_گزیکاریی_و_گەندەڵیی_دراڤی
سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا لە دۆسییەی گزیکاری و گەندەڵیی دراڤی، سزای٣٥٥ملوێن دۆلاری بۆبڕایەوە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
شوبات 18, 2024 10:30 Asia/Tehran

سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا لە دۆسییەی گزیکاری و گەندەڵیی دراڤی، سزای٣٥٥ملوێن دۆلاری بۆبڕایەوە.

دۆناڵد ترەمپ بەربژاری پێشەنگی کۆماریەکان بۆ هەڵبژاردنی٢٠٢٤، لە دۆسییەی گزیکاری و گەندەڵیی دراڤی ، سزای ٣٥٥ملوێن دۆلار و سێ ساڵ قەدەغەی ئەنجامدانی چالاکییە بازرگانییەکان لە نیۆیۆرکی بۆ بڕایەوە.

بەم پێیە، دادوەر، "ئارتور ئەنگورون" پاش چەند کۆڕی دادگە، لەماوەی سێ مانگدا، ترامپی بە دانی٣٥٤ملوێن و ٩٠٠هەزار دۆلار سزاداو بڕیاری سێ ساڵ قەدەغەی بەڕێوەبەرایەتی هەر کۆمپانیایەکی تیجاری لە شاری نیۆیۆرکی بۆبڕیەوە.

دۆناڵد ترەمپ، دوو کوڕە گەورەکەی و چەند فەرمانبەر لە دامەزراوەیەکی خێزانیان، تۆمەتبارن بە گزیکاری.