داواکاری خۆپیشاندەرانی ئینگلیزی بۆ دەرکردنی باڵوێزی ڕژیمی زایۆنیستی لەو وڵاتە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i425412-داواکاری_خۆپیشاندەرانی_ئینگلیزی_بۆ_دەرکردنی_باڵوێزی_ڕژیمی_زایۆنیستی_لەو_وڵاتە
خەڵکی ئینگلیز بە خۆپیشاندان لەبەردەرکی شوێنی نیشتەجێ بوونی باڵوێزی ڕژیمی زایۆنیستی لە لەندەن خوازیاری دەرکردنی بوون لەبەر پشتڕاستکردنەوەی ژینۆسایدی خەڵکی فەلەستین لە غەزە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
شوبات 25, 2024 04:30 Asia/Tehran

خەڵکی ئینگلیز بە خۆپیشاندان لەبەردەرکی شوێنی نیشتەجێ بوونی باڵوێزی ڕژیمی زایۆنیستی لە لەندەن خوازیاری دەرکردنی بوون لەبەر پشتڕاستکردنەوەی ژینۆسایدی خەڵکی فەلەستین لە غەزە.

ئەو خۆپیشاندانە لەسەر داواکاری ڕێکخراوی نێونەتەوەیی جولەکە دژی زایۆنیستەکان بەڕێوە چوو، ئەو ڕێکخراوە پێشتر داواکاریەکی یاسایی دابوە پۆلیسی ئەو وڵاتە بەئامانجی گرتنی باڵوێزی زایۆنیستەکان لە لەندەن وڕادەستکردنی بە دیوانی نێونەتەوەیی دادگەری سزاکان.

سام وێنسینتێن"ی ئەندامی  ڕێکخراوی نێونەتەوەیی جولەکە دژی زایۆنیستەکان، ڕایگەیاند کە پەیامێکمان نارد بۆ پۆلیسی ئینگلیز تاکوو وڵامی داواکاریەکەمان بۆ گرتنی باڵوێزی زایۆنیستەکان بداتەوە بەڵام تاکووئێستا هیچ وڵامێکمان وەرنەگرتەوە.

ناوبراو وتی: بەڵام ئێمە سەرەڕای ئەوەش هەربەردەوام دەبین لەسەر هەوڵ و چالاکیمان و داواش لە خەڵکی جیهان دەکەین کە لەم هەلوێستەمان ئاگادار بن.