بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی شەوانی قەدر لە وڵاتانی جیهان
شەوی ڕابردوو موسوڵمانانی وڵاتە جۆربەجۆرەکانی جیهان ڕێوڕەسمی شەوانی قەدریان بەڕێوە بردو داوای لێبووردن و چاوپۆشی و ڕەحمەتیان کرد لە بارەگای پەروەردگاری مەزن.
ڕێوڕەسمی شەوانی قەدر شەوی رابردوو بە بەشداری ڕۆژوگرانی وڵاتانی وەک کۆماری ئیسلامی و عێراق و لوبنان و سووریاو ئینگلیس و چین و ڕوسیاو مالیزیاو تورکیاو فەرانساو پاکستان و بۆسنی و هیندستان و ئەفغانستان و ئەندۆنزیاو تایلەندو سەنگاپوورو فیلیپین و بڕۆنۆئی و نیوزلەنداو ئۆستۆڕالیا بەڕیوە چوو تێیدا ڕۆژوەوانان بە خویندنەوەی قوڕئان و دۆعاکردن و نزاو پاڕانەوە داوای لێبوردن و چاوپۆشیان کرد لە خوداوەندی ڕەحمان.
ناوەندە ئیسلامیەکانی ئینگلیز تاکوو بەری بەیانی بوە وێنگەی بەشی زۆری ئەو بڕوادارانەی کە لە گەل و نەتەوەی جۆربەجۆر و لە کەوشەنێکی تژی لە بۆنی گەرمی دەرونخوازی و لەسایەی قوڕئانی پیرۆز، شەوی قەدریان بەزیندوویی ڕاگرت.
ڕۆژوگرەکانی چینیش بە وتنەوەی ئەلغەوس ئەلغەوس داوای لێبووردن و چاوپۆشیان کرد لە پەروەردگار.
موسوڵمانە ئێرانیەکانی نیشتەجێی مالیزیاش بە چونیان بۆ حسینیەی ڕاوێژکاری کەلتوری ئێران لەو وڵاتە، ڕێوڕەسمی شەوی قەدریان بەڕێوە بردو هاوکات نوێژخوێنەکان لە شارە جۆربەجۆرەکانی ئێران و عێراق و سووریاو لوبنان"یش شەوی ڕابردوو لە شەوی قەدردا بەبۆنەی ساڵهاتی شەهادەتی ئیمام عەلی (ع) ئەو ڕێوڕەسمەیان بەرێوە برد.